گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارى کۆرۆنا لە عێراق بازێکى گەورەیدا..زۆرترینى لە بەغدایە

2020.05.10 - 18:45
App store icon Play store icon Play store icon
ئامارى کۆرۆنا لە عێراق بازێکى گەورەیدا..زۆرترینى لە بەغدایە

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق تۆمارکردنى 88 حاڵەتى نوێی توشبوون بە کۆرۆناى ڕاگەیاند، لەگەڵ تۆمارکردنى 32 حاڵەتى چاکبوونەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

وەزارەتەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 2233 پشکنین کراوە، بەوەش کۆى گشتى پشکنینەکان گەیشتووەتە 127153 پشکنین.

 

 ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەنجامى پشکنینەکانى ئەمڕۆ توشبوونى 88 کەسى دیکەیان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا دەرخستووە، کە زۆرترینیان لە بەغدان بە 66 حاڵەت، پاشان میسان 11 حاڵەت، بەسرە هەشت حاڵەت، دیالە یەک حاڵەت، زیقار دوو حاڵەت.

 

وەزارەتى تەندروستى عێراق باسى لەوەشکردووە، ئەمڕۆ 32 حاڵەتى چاکبوونەوە لە کۆرۆنا تۆمارکراون زۆرترینیان لەبەغدا بوون بە 23 حاڵەت، پاشان بەسرە پێنج حاڵەت، دهۆک سێ حاڵەت، کەربەلا یەک حاڵەت.

 

لەبارەى ئامارى مردووانەوە، وەزارەتەکە دەڵێت دوو حاڵەتى مردن لە بەغدا تۆمارکراون.

 

بەپێی ئامارەکان تا ئێستا لەسەرتاسەرى عێراق 2767 حاڵەتى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون، کە 109 کەسیان مردوون و 1734 کەسیان چاکبوونەتەوە.