گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوى فوئاد حسێنیشى تێدایە

بەڵگە ..عادل عەبدولمەهدى و تيمەكەى خانەنشين كران

2020.05.10 - 17:28
App store icon Play store icon Play store icon
بەڵگە ..عادل عەبدولمەهدى و تيمەكەى خانەنشين كران

ناس کورد- 

بەپێى ئەو بەڵگەنامانەى بڵاوكراوەتەوە، عادل عەبدولمەهدى سەرۆكوەزيرانى پێشوو و تيمە وزاريەكەى خانەنشين كراون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بەڵگەنامەكان كە لەلايەن نوسينگەى سەرۆكوەزيرانى ئێستاوە بڵاوكراوەتەوە هاتوە، بە سەيركردنى ئەوەى كە پەرلەمانى عێڕاق متمانەى داوە بە حكومەتى پێشوى عێراق و سوێندى ياساييان خواردوە، هەروەها بەو دەسەڵاتەى پێمان دراوە بەپێى دەستور بڕيارماندا:

 

يەكەم: خانەنشينكردنى سەرۆكوەزيران و ئەندامانى حكومەتى پێشوو ئەويش لە بەروارى 7\5\2020.

 

دوەم: لايەنە پەيوەنديدارەكان جێبەجێكردنى ئەم فەرمانە دەگرنە ئەستۆ.

لە لیستى ناوى ئەو وەزیرانەى کە ناویان بۆ خانەنشینکردن بڵاوکراوەتەوە ناوى فوئاد حسێن، وەزیرى دارایى عێراق لە پشکى پارتى دیموکراتى کوردستان بوونى هەیە، لە کاتێکدا دەنگۆى ئەوە هەیە لە کابینەکەى کازمیدا ناوبراو پۆستى وەزارەتى دەرەوەى دەدرێتێ و بەوپێیە بێت فوئاد حسێن هیچ پۆستێک لە کابینەکەى مستەفا کازمى وەرناگرێت.

 

لەلايەكى ترەوە، ليژنەى ياسايى پەرلەمانى عێراق ياداشتێكى ئاراستەى ئەميندارێتى ئەنجومەنى وەزيرانى عێراق كردوە و تێيدا داواى كردوە كە عەلى عەلاق پارێزگارى بانكى ناوەندى خانەنشين نەكرێت.

 

رونيشكراوەتەوە، چونكە بەپێى ياساى خانەنشينى يەكگرتوو سەرۆكى دەستە سەربەخۆكان پێويستە بگەنە تەمەنى خانەنشينى  ئەو كاتە خانەنشين دەكرێن.