ناس کورد-
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ په‌یامێك سه‌باره‌ت به پرسی پێكهاته‌كان و كورسی كۆتاكان له هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وە و دەشڵێت، بەهیچ شێوەیەک نابێت مافی بەشداریکردن لە دانیشتنەکانی پەرلەمان لە پەرلەمانتار وەربگیرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا زیا پترۆس، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند: "وه‌ك لای هه‌موان ئاشكرایه ، كه دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی 7ی ئایاری 2020 په‌رله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا كه یه‌كێك له‌بڕگه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه بریتی بوو له وه‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له چه‌ند په‌رله‌مانتارێك به‌هۆی بونی سكاڵا له سه‌ریان له‌دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌و پرسه په‌رله‌مانی به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش كرد و به‌هۆی جیاوازی بیروڕای فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌و به‌رنامه‌ی كار ژماره‌یه‌ك فراكسیۆن بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كردوو له‌به‌رامبه‌ردا چه‌ند فراكسیۆنێكی تر له هۆڵی په‌رله‌مان مانه‌وه ، لهپڕۆسهیهكدا دوای خستنه ده‌نگدانه‌وه ، پارێزبه‌ندی لهپهرلهمانتارێك وه‌رگیرایه‌وه ".
ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئه‌و بابه‌ته بووه مایه‌ی په‌رتبونی لایه‌نه‌كان و شپرزه‌بونی په‌یوه‌ندیه‌كان له ئاستی سیاسییه‌وه زۆرترین قسه‌و باسی له‌سه‌ر كرا، ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجدان و هه‌ڵوێسته‌كردنه و په‌یوه‌سته به ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه و دانیشتنكهی په‌رله‌مان ئێمه قسه‌ی له‌سه‌ر ناكه‌ین وپه‌یوه‌ست نییه به ئێمه‌وه، ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه وه‌ك ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ جێگه‌ی تێڕوانین و بیروڕای خۆمانه له‌و چه‌ند خاڵه ده‌خه‌ینه ڕوو:
یه‌كه‌م / په‌رله‌مانتار له‌هه‌ر كوێی دونیا بێت، به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان ده‌ڕوات و به‌فه‌رمی ده‌بێته نوێنه‌ری ئه‌و نه‌ته‌وه و خه‌ڵكه‌ی ده‌نگیان پێ داوه و له‌هه‌مان كاتدا نوێنه‌ری ئه‌و لایه‌نه‌ی كاندیدی كردووه وه‌ك مافێكی سیاسی ئه‌و لایه‌نه، بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌پێدراو نییه و پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤیشه كه له‌كاتی بونی هه‌ر ڕایه‌كی جیاواز و ده‌ربڕینێك یان ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ر پڕۆژه و پرسێك له‌لایه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مانه‌وه. له به‌رامبه‌ردا هێرش بكرێته سه‌ر ده‌نگده‌ران و ئه‌و نه‌ته‌وه‌و ئایینه و پێكهاته‌ی ده‌نگیان به‌و په‌رله‌مانتاره داوه چونكه نابێت هاوڵاتی ده‌نگده‌رو نه‌ته‌وه‌و ئاینه‌كان تێكه‌ڵ به ململانێ سیاسیه‌كان و ڕایه جیاوازیه‌كان بكرێت و ته‌نها هۆڵی په‌رله‌مان شوێنی یهكلاكلادنهوهو گفتوگۆ‌و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسهكانه نه‌وه‌ك سوشیاڵ میدیا‌و لێدوان و بڵاوكراوه.
دووه‌م / هه‌موو ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان دوای په‌سند كردنی ناوه‌كه‌ی له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن به پێی ئه‌و یاسا و ڕێكارانه‌ی هه‌یه ده‌بێته ئه‌ندامی په‌رله‌مان به پێی ڕیزبه‌ندی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران له زۆره‌و بۆ كه‌م، بۆیه به‌هیچ شێوه‌ك ڕێگه پێدراو نییه له كاتی بونی هه‌ر ململانێ و جیاوازیه‌ك ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی په‌رله‌مانتار به‌راورد بكرێ وه‌ك كارتی به‌هێزو لاواز، چونكه به پێی هه‌ندێ شیكاری زانستی و رێكاری هه‌ڵبژاردن، ده‌نگده‌رانی هه‌ر كاندیدێكی پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌چوارچێوه‌ی ژماره‌ی پێكهاته‌كه‌ی خۆی ده‌نگی هێناوه‌و له‌سه‌ر كۆی ژماره‌ی نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌ی خۆی بۆی هه‌ژمار ده‌كرێ نه‌وه‌ك له‌سه‌ر ئاستی ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی له‌سه‌رووی دوو ملیۆنه .
سێیه‌م / سه‌باره‌ت به ده‌نگدان و به‌شداری و به‌شدارینه‌كردنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌دانیشتنه‌كان و ده‌نگدان یان ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسا یان هه‌ر بڕگه‌یه‌كی به‌رنامه‌ی كار مافێكی یاسایی ئه‌ندامی په‌رله‌مانه‌و ئازاده له موماره‌سه‌كردنی ئه‌و مافه‌ی و نابێ له‌ژێر هیچ فشار‌و ڕێگریه‌ك یان هێرش كردنه سه‌ری و ناوزڕاندنی ئه‌و مافه‌ی لێ زه‌وت بكرێ چونكه پرسی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی و كاری هاوبه‌شی نێوان فراكسیۆنه‌كان له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانیش ڕێگه پێدراوه‌و كارێكی یاساییه‌و وه‌ك عورفێكی په‌رله‌مانی سه‌یر ده‌كرێت .
چواره‌م / یه‌كێكی تر له‌و پرسانه‌ی تر كه له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه هاتۆته پێش و بۆته قسه‌و داواكاری هه‌ندێ خه‌ڵك ته‌نانه‌ت هه‌ندێ په‌رله‌مانتاریش بابه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسی كۆتاكانه ، ئێمه پێمان وایه ناكری له‌كاتی بونی هه‌ر بابه‌تێكی سیاسی و ململانێ ی لایه‌نه‌كان ده‌ست ببرێت بۆ مافی پێكهاته‌كان كه به‌یاسا ڕێكخراوه‌و 11 كورسی وه‌ك كۆتا له‌په‌رله‌مان دیاری كراوه بۆیان، چونكه ئه‌وه زه‌نگێكی باش نیه‌و كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر پیشێلكردنی مافی ڕه‌وای پێكهاته‌كان كه دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی ئه‌و وڵات و هه‌رێمه‌ن له ڕووی مێژووی و كهلتوریهوهو كاریگه‌ریشی ده‌بێت له‌سه‌ر پێكه‌وه ژیان و نیگه‌ران بوونی پێكهاته‌و ئایین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پێكهاته‌كان چاوه‌ڕێ ی به‌شداری زیاتر‌و ڕاسته‌قینه ده‌كه‌ن له پرۆسه‌ی سیاسی و ئیداری جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره‌ی 5 ی ساڵی 2015.