گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شۆک؛ دوای ئەوەی زانی منداڵەکەی توشی کۆرۆنا بووە بە سەرین خنکاندی

2020.05.10 - 13:43
App store icon Play store icon Play store icon
شۆک؛ دوای ئەوەی زانی منداڵەکەی توشی کۆرۆنا بووە بە سەرین خنکاندی

ناس کورد-

یاریزانێکی بەڕەگەز تورکی بە تۆمەتی کوشتنی منداڵە تەمەن پێنج ساڵانەکەی سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەردا سەپێندرا، ڕووداوەکە بەشێوەیەک بووە، ئەو یاریزانە کاتێک زانیویەتی منداڵەکەی توشی کۆرۆنا بووە بە سەرین خنکاندوویەتی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، ماوەیەک لەمەوبەر منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵانی جەوهەر ئۆکتاش، یاریزانی یانەی بۆرسە سپۆری تورکی گیانیلەدەستداوە و وا دەرکەوتووە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە مردبێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای 11 ڕۆژ مردنی منداڵەکە کە ناوی قاسمە، ئەوە دەرکەوتووە کە هۆکاری گیانلەدەستدانی منداڵەکە کۆرۆنا نەبووە و جەوهەر چووەتە بنکەی پۆلیس و دانی بەوەدا ناوە کە خۆی منداڵەکەی خنکاندووە.

 

جەوهەر لە دانپێدانانەکەیدا باسی لەوەکردووە، کاتێک زانیویەتی منداڵەکەی توشی کۆرۆنا بووە، لە ماڵەوە سەرینێکی خستووەتەسەر دەمی و خنکاندوویەتی، هەرچەندە نیشانەکانی بە کەمی تێدا دەرکەوتووە و تەنها کەمێک پلەی گەرمی لەشی بەرز بووە.

 

جەوهەر دەڵێت: " بۆیە منداڵەکەمم خنکاند چونکە خۆشمنەدەویست"، هەر دوای ئەوەش سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر یاریزانە تورکەکەدا سەپێندراوە.