ناس کورد-
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە موچەى وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان و زیندانیان سیاسیی دابەش دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی خشتەکانی پێشووی دابەشکردنی موچە، ڕۆژی دووشەممە، 3ی ئایاری 2020، وەزارەتی تەندروستی هەرێم موچەى وەرگرت، هەروەها سێشەممە و چوارشەممەی دواتر وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی حەفتا و هەشتا موچەیان پێدرا.
دواتر بۆ ڕۆژی پێنجشهممه، 6ی ئایاری 2020، و ڕۆژی یەکشەممەش موچەى مانگی یەکی هەردوو وەزارەتی وهزارهتی دارایی و ناوخۆ دابەشکرا.
بەهۆی نەناردنی پارەى موچەى هەرێم لەلایەن بەغداوە، دابەشکردنی موچە لە هەرێمی کێشەى تێکەوتووە و موچەى هەندێک وەزارەت 60 ڕۆژ دواکەوتووە.