گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبەر دوو هۆکار کۆبوونەوە دواخرا

سەرکردایەتییەکی یەکێتی هۆکاری نیگەرانی حزبەکەى و دواخستنی کۆبوونەوەى لەگەڵ پارتی ئاشکرا کرد

2020.05.10 - 09:45
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردایەتییەکی یەکێتی هۆکاری نیگەرانی حزبەکەى و دواخستنی کۆبوونەوەى لەگەڵ پارتی ئاشکرا کرد

ناس کورد - ڕۆژیار سیروان

بڕیاری ئەمرۆ ئەنجومەنی سەکردایەتی یەکیتی لە سلێمانی کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی گرفت و ئاڵۆزیەکانیان لەگەڵ پارتی و ئەو بارودۆخەی لە پەرلەمانی کوردستان دروست بووە، ئەندامێکی سەرکردایەتی حزبەکەش دەڵێت، دەبیت سنورێک بۆ بڕیاری تاکلایەنە و گرژییەکان دابنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەکردایەتی یەکێتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکەى ئەمرۆ بۆ تاوتوێکردن و دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ ئەو کێشانەی لەنێوان یەکێتی و پارتی دروست بووە، هەروەها بەشێک لە ئەجێندای کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە لەسەر ئایندەی یەکێتی و عێراق بەشێوەیەکی گشتی. 



وتیشی: "یەکێتی دڵگرانە بەو شێوازی کارکردنەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەتایبەت کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی هێمن هەورامی و تێپەراندنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر، ئەو دڵگرانیانە وای کرد بڕیاری ڕاگرتنی کۆبوونەوەی دوو قۆڵی بدەین". 

 

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی ئاماژەی بەەشدا، دەبێت سنوورێک بۆ ئەو گرژی و ئاڵۆزی و بریارە تاکلایانانە دابنرێت، چونکە هیچان لەبەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان نییە. 



لەلایەکی ترەوە مستەفا چاورەش، ئەندامی سەکردایەتی یەکێتی بە ناس کوردی وت: "ناکرێت هەرێمێک ڕادەستی قەدەر بکەین، هەموو قسەیەکی خراپ زیان بە بارودۆخەکە دەگەیەنێت و خەڵک چاوەرێی باشترکردنی ئەم بارودۆخە دەکەن و دەبێت هەوڵ بدەین بە گفتوگۆ بگەین بە ئەنجامێکی دڵخۆشکەر". 



ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردودا کێشە و ناکۆکی لەنێوان پارتی و یەکێتی دروست بووە و چەند جارێکیش بریاری کۆبوونەوەی دوو قۆڵی دراوە، بەڵام کۆبوونەوەکان هەڵوەشاونەتەوە کە دوایینیان کۆبوونەوەی دوێنێ شەممە بوو کە بڕیار بوو لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بکرێت، بەڵام یەکێتی کۆبوونەوەکەی هەڵوەشاندەوە.