گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەرمانسازێکی هندێ بەبەکارهێنانی تێکەڵەیەکی دروستکراوی دەستی خۆی گیانیلەدەستدا

2020.05.09 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
دەرمانسازێکی هندێ بەبەکارهێنانی تێکەڵەیەکی دروستکراوی دەستی خۆی گیانیلەدەستدا

ناس کورد-

 

بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەرمانسازێکی هندی دوای تاقیکردنەوەی تێکەڵەیەکی گیایی دروستکراوی دەستی خۆی لەسەر خۆی، گیانلەدەستدەدات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان، ک. سیڤانیسانی تەمەن 47 ساڵ کە دەرمانسازێکی هندییە لەئاکامی بەکارهێنانی تێکەڵەیەکی گیاییەوە کە دروستکراوی دەستی خۆی بووە و گوستراوەتەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری "چینای"  کە دەکەوێتە باشوری وڵاتی هیندستانەوە، گیانیلەدەستداوە

 

ئاماژە بەوەکراوە، دەرمانسازە هیندییەکە پاش ئەوەی خۆی و بەڕێوەبەری ئەو کۆمپانیایەی کە کاری تێدا دەکات، تیکەڵەکە تاقیدەکەنەوە کتوپڕ باری تەندروستیان تێکدەچێت ولە ئاکامدا ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن و دوای گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانە بە ماوەیەکی کەم دەرمانسازەکە گیانیلەدەستدا و بەڕێوەبەری کۆمپانیاکەش دۆخی تەندروستی ناجێگیر دەبێت.

 

 میدیاکان ئەوەیان ڕوونکردوەتەوە، دەرمانسازەکە لە کۆمپانیایەکی هندی تایبەت بە  دروستکردنی دەرمانی پزیشکیی دروستکراو لە گیا کاری کردووە، بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماڵی خۆیان تێکەڵەیەکی گیایی دروستکردوە، پاشانیش لەسەر خۆی و بەڕێوەیەری کۆمپانیاکە تاقیکردوەتەوە.

 

میدیاکان باسیان لەوەشکردوە، ئەو تێکەڵەیەی کە سیڤانیسان دروستیکردوە  پێکهاتەکەی لە چەند جۆرە گیایەک و لە ماددەی ئۆکسیدی نیترۆجین و نیتراتی سۆدیۆم دروستکردووە و پێکهاتەی تێکەڵەکەشی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە کڕیوە.  

 

بەگوێرەی دوایین ئاماری دەسەڵاتە تەندروستییەکانی وڵاتی هندستان لە ئێستادا و سەرباری پەیڕەوکردنی ڕێکارەکانی بەرگرتن لە پەتای کۆرۆنا ژمارەی توشبووان بە پەتاکە لەو وڵاتە گەیشتوەتە زیاتر لە 60 هەزار حاڵەت.