گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێكۆڵينەوەيەك جيهان بێهيوا دەكات.. گەرما كاريگەرى لەسەر كۆرۆنا نييە

2020.05.09 - 23:14
App store icon Play store icon Play store icon
لێكۆڵينەوەيەك جيهان بێهيوا دەكات.. گەرما كاريگەرى لەسەر كۆرۆنا نييە

ناس کورد-

 

بەپێى لێكۆڵينەوەيەكى نوێ كە لەسەر 144 دەوڵەتى جيهان كراوە، جیهان بەرەو بێهیوایی دەبات و دەرکەوتووە بەرزبونەوەى پەلەكانى گەرما  كاريگەرى لەسەر بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا نييە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى لێكۆڵينەوەكە كە زانكۆى "تۆرينتۆ"ى كەنەدا ئەنجاميداوەو گۆڤارى كۆمەڵەى پزيشكى كەنەدى بڵاويكردوەتەوە، هيچ پەيوەندیيەك لەنێوان گەشەكردنى پەتاى كۆرۆنا و پلەى گەرمى و ڕادەى شێ نەدۆزراوەتەوە، ئەوەش بە پشت بەستن بە داتاى 144 دەوڵەتى جيهان.



لێكۆڵينەوەكە دەڵێت، پەيوەندیيەكى بەهێز لەنێوان داخستن و قەدەغەى هاتوچۆ و ڕێوشوێنەكان و دوركەوتنەوەى كۆمەڵايەتى و بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكەوە هەيە كە زۆرينەى دەوڵەتانى جيهان پەيڕەويان كردوە.



شارەزايان باسيان لەوەكردوە، ئەو رێوشوێن و كۆت و بەندانەى دەسەڵاتدارانى جيهان گرتويانەتەبەر كاراترين ئامڕازە بۆ بەرەنگاربونەوەى پەتاى كۆرۆناى نوێ COVID-19.



لاى خۆشيەوە "ديون جيسينك" زاناى پەتاكان لە زانكۆى تۆرينۆ و نوسەرى لێكۆڵينەوەكە وتويەتى، هاوين نابێتە هۆى ديارنەمانى پەتاى كۆرۆنا و گرنگە خەڵك ئەوە بزانێت.

 

ئەم ئەنجامە كە جێى نيگەرانى و بێهيوايى جيهانە، دواى ئەوەدێت، زۆرينەى خەڵكى جيهان چاوەڕێى وەرزى گەرمايان دەكرد بەهيواى ئەوەى پەتاى كۆرۆنا ديار نەمێنێت، هەروەك ڤايرۆسى ئەنفلۆنزاى وەرزى تا بتوانن بگەڕێنەوە ژيانى ئاسايى و سەركارەكانيان.



سەرەڕاى ئەوەى كەشوهەواى جيهان لە نيوەى باكورى گۆى زەوى بەرەو گەرمبون دەچێت، بەڵام بەپێى داتاكان بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا ڕووى لە كەمبونەوە نەكردوە و پەتاكە بەردەوامە لەبڵاوبونەوە، بەپێى دواين ئامار تائێستا زياتر لە 4 مليۆن و 77 هەزار كەس لە جيهاندا توشبون و زياتر لە 279 هەزار كەس گيانيان لەدەستداوە و نزيكەى يەك مليۆن و 418 هەزار كەسيش چاكبونەتەوە.

 

پشكى شێرى توشبوان و قوربانيان بەر ئەمريكا دەكەوێت و دواى ئەوەش وڵاتانى ئەوروپا بەتايبەتى ئيسپانيا، ئيتاڵيا، بەريتانيا، ڕوسيا، فەرەنسا و ئەڵمانيا.