گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەخۆشییەکی سنگ و سییەکان هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات.. پەیوەندی بە کۆرۆناوە هەیە

2020.05.09 - 22:43
App store icon Play store icon Play store icon
نەخۆشییەکی سنگ و سییەکان هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات.. پەیوەندی بە کۆرۆناوە هەیە

ناس کورد-

 

 گیانلەدەستدانی سێ منداڵ لە ولایەتی نیویۆرک بە جۆرە هەوکردنێکی دەگمەن کە ئەگەری هەیە پەیوەندی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەبێت لە لایەن حاکمی ولایەتەکەوە ڕاگەیاندرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە 9ى ئایاری 2020، ئەندرۆ کۆمۆ، حاکمی ولایەتی نیویۆرک لە ئەمریکا ڕایگەیاند: "سێ منداڵ لە ئەنجامی توشبوونیان بە جۆرە هەوکردنێکی دەگمەن کە پێدەچێت پەیوەندی بە پەتای کۆرۆناوە هەبێت گیانیلەدەستداوە".

 

 کۆمو ڕاشیگەیاند: "بەرپرسانی تەندروستی لە ولایەتی نیویۆرک لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەباری تەندروستی 73 منداڵ کە گومان دەکرێت توشی هەمان جۆرهەوکردن بووبن کە نیشانەکانی هاوشێوەی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنایە و  بە هەمان شێوەش سییەکان توشی هەوکردن دەکات ".

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنی ( هەینی) کۆمۆ ڕایگەیاند: "منداڵێکی تەمەن پێنح ساڵ بە نەخۆشی ناسراو بە ( کاواساکی)  کە جۆرێکە لە هەوکردنی سییەکان گیانیلەدەستداوە".  

 

  لە سەربەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا ژمارەیەک منداڵ بە توشبوون بە نەخۆشی ( کاواساکی) لە بەریتانیا، ئیتالیا و ئیسپانیا  تۆمارکران کە پزیشکان پێیانوایە ئەو نەخۆشییە لە نزیکەوە پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنادا هەیە.

 

 ئاماژە بەوەشکراوە نەخۆشی کاواساکی نیشانەکانی لە نیشانەکانی  پەتای کۆرۆنا دەچێت منداڵانیش کە توشی دەبن سییەکانیان دوچاری هەوکردن دەبێت و لە هەمانکاتیشدا دەبێت هۆکاری هەوکردنی ئەو خوێنبەرانەی کە خوێن دەبن بۆ ماسوڵکەی دڵ.

 

 بەگوێرەی ئەوزانیاریانەی کە لەلایەن دەزگا پزیشکییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، منداڵانی توشبوو بە  نەخۆشی کاواساکی دوچاری کێشەی تەندروستی دڵ دەبنەوە وهەندێ جاریش نەخۆشییەکە دەبێتە هۆکاری خوێنبەربوون لە ناوەوەی جەستە.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو جۆرە نەخۆشییە نەخۆشییەکی دەگمەنە بەهۆی ڤایرۆسێکی دیکەوە وەک ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرهەڵدەدات بەجۆرێک لە 100 هەزار منداڵ  تەنها هەشت منداڵ توشی دەبن و 25% ی ئەو منداڵانەی کە توشی دەبن دوچار کێشەی تەندروستی لە دڵیان دەبنەوە.

 

لە ئێستادا زیاتر لە چوار ملیۆن کەس لە جیهاندا گیرۆدەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و نزیکەی 280 هەزار کەسیش بەهۆی توشبوونیان بە ڤایرۆسەکەوە مردون.