گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێمی کوردستان؛ چوار ڕۆژە هیچ حاڵەتێکی نوێی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە

2020.05.09 - 20:57
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێمی کوردستان؛ چوار ڕۆژە هیچ حاڵەتێکی نوێی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە

ناس کورد-

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماری نوێی توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکە، تەنها 20 نەخۆشی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی هەرێم ماون و چوار ڕۆژیشە هیچ توشبوویەکی نوێ تۆمارنەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ئەمڕۆ شەممە 9ی ئایاری 2020، لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: " لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (٧٣٣) پشکنین ئەنجام دراون لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (١٨٤) هەولێر، (٢٦٩) سلێمانی، (٢٨٠) دهۆك، دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراون لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٥١٨٣٢) پشکنین بوون.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی دا ئەوەش هاتووە، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٩١) تووشبوون، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٦٦) نەخۆش چاکبوونەتەوە، لەئێستاشدا تەنها (٢٠) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.