گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەى توشبوانى كۆرۆنا لە عێراق بەردەوامە لەبەرزبونەوەو دەيانى دیکە تۆمار كران

2020.05.09 - 20:31
ژمارەى توشبوانى كۆرۆنا لە عێراق بەردەوامە لەبەرزبونەوەو دەيانى دیکە تۆمار كران

ناس کورد- 

 

وەزارەتى تەندروستى  و ژينگەى عێراق ئامارى ئەمڕۆ شەممەى ڤايرۆسى كۆرۆناى ڕاگەياند و بەپێى ئامارەكەش ژمارەی توشبووان ڕۆژبەڕۆژ زیادتر دەبێت و  76 توشبوى نوێ تۆمار كراون و 41 توشبوش چاكبونەتەوە.

 

وەزارەتى تەندروستى و ژينگە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاويكردوەتەوە، 1979 پشكنينى نوێى ڤايرۆسى كۆرۆنا كراون و بەوەش كۆى گشتى پشكنينەكان لەسەرەتاى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناوە گەيشتونەتە 124920 پشكنين.

 

ڕونيشكراوەتەوە، لە پشكنينە نوێیەكاندا 76 توشبوى ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆمار كراون " 54 لە بەغدا، 17 لە بەسرە، 2 لە ئەنبار و هەريەكە لە ميسان، واست و سەڵاحەدين يەكى يەك توشبوو.

 

ئەوەش هاتوە، هەروەها 41 توشبوش چاكبونەتەوە "11 لە بەغدا، 9 لە موسەنا، 8 لە بەسرە، 5 لە هەولێر، 4 لە بابل، 2 لە نەجەف و يەكى يەك كەس لە كەركوك و سەڵاحەدين"، هەروەها سێ حاڵەتى نوێى گيان لەدەستدان بە ڤايرۆسەكە تۆمار كراون، دوانيان لە بەغدا و يەكيان لە ديالە.

 

وەزارەتى تەندروستى عێراق تەئكيديشى كردوەتەوە، تائێستا كۆى گشتى توشبوان گەيشتوەتە 2679 كەس، 107 يان گيانيان لەدەستداوە و 1702 توشبوو چاكبونەتەوە و 870 لەژێر چارەسەردان.