گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمی لەگەڵ باڵیۆزانی ئەمریکا و عێراق کۆبووەوە: نابێت عێراق بکرێتە گۆڕەپانی شەڕ

2020.05.09 - 18:49
کازمی لەگەڵ باڵیۆزانی ئەمریکا و عێراق کۆبووەوە: نابێت عێراق بکرێتە گۆڕەپانی شەڕ

ناس کورد-

مستەفا كازمى، سەرۆكوەزيرانى نوێى عێراق لە یەک ڕۆژدا و بەجیا لەگەڵ هەردوو باڵیۆزی ئەمریکا و ئێران لە عێراق کۆبووەوە و  باسی لە پەیوەندییەکانی عێراق و ئەو دوو وڵاتە نەیارەی یەکتر کرد، هاوکات بەڵێنی کاری هاوبەشی بە هەردوو باڵیۆزەکە دا. 

 

نوسينگەى مستەفا كازمى لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاويكردوەتەوە، كازمى پێشوازى لە ماسيۆ تۆلەر، باڵيۆزى ئەمريكا لە عێراق كردوە و لە كۆبوونەوەيەكدا چەندين بابەت لەوانەش پەيوەنديەكانى نێوان هەردوو وڵات تاووتوێ كراون.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەکان، کازمی جەختیکردووەتەوە بۆ هەردوو باڵیۆزەکە کە نابێت عێراق بکرێتە گۆڕەپانی جەنگی دراوسێکان و یەکلاییکردنەوەى کێشە و ململانێکان، هەروەها ڕێگەش نادات هیچ لایەنێک لە ناوخۆوە هێرش بکاتە سەر دراوسێکانی.

 

ئەوەش هاتوە، كازمى باسى لە گرنگى هاريكاريەكانى نێوان عێراق و ئەمريكا بەتايبەتى لە بوارەكانى ئابورى  و ئەمنى و ڕوبەڕوبونەوەى تيرۆر و ئامادەكارى بۆ گفتوگۆى ستراتيژى نێوان هەردوولا و پاراستنى ئارامى و سەقامگيرى ناوچەكە و دورخستنەوەى لە مەترسيیەكان كردوە.

 

لەلایەکی دیکەوە، لەكۆبونەوەيەكى تردا كازمى لەگەڵ ئيرەج مەسجدى، باڵيۆزى ئێران لە عێراق كۆبويەوەو لە كۆبونەوەكەدا تەئكيد لەوە كراوەتەوە، عێراق سورە لەسەر بنيادنانى پەيوەنديەكى باشتر لەگەڵ كۆمارى ئيسلامى ئێران و سەرجەم دەوڵەتانى تر، بەشێوەيەك كە بەژەوەنديەكانى نێوان هەردوولا پارێزراو بێت و هۆكار بێت بۆ سەقامگيرى ئاسايشى ناوچەكە.