گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشی کۆرۆنا بۆسەر کۆشکى سپى.. یاریدەدەرێکی جێگرەکەى ترەمپ توش بوو

2020.05.09 - 15:33
هێرشی کۆرۆنا بۆسەر کۆشکى سپى.. یاریدەدەرێکی جێگرەکەى ترەمپ توش بوو

ناس کورد-

کۆرۆنا زیاتر لە کۆشکی سپی نزیک دەبێتەوە دوای ئەوەى کاتى میلەر، سکرتێرى ڕۆژنامەوانی و یاریدەدەری مایک پێنس، جێگرى سەرۆکى ئەمریکا تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوو، ئەوەش بەپێی دەرەنجامى ئەو پشکنینەى بۆی کرا.

 

میلەر کە هاوسەرى ستیڤن میلەر، ڕاوێژکارى نزیکى ترەمپە لە تویتێکدا نوسیویەتى، سەلامەتە و دەگەرێتەوە بۆ سەر کارەکەى دواى چاکبوونەوەى.

 

ئەمە دووەم حاڵەتى توشبوون بە کۆرۆنایە لەماوەى ئەم هەفتەیەدا لە کۆشکى سپى، دواى ئەوەى سەربازێکى هێزى دەریایی کە لە تیمى ترەمپ کاردەکات توشى ڤایرۆسەکە بوو.

 

تیمى پزیشکى کۆشکى سپى ڕۆژانە پشکنین بۆ پێنس و ترەمپ دەکەن و دەڵێن، سەرجەم رێوشوێنەکانیان گرتووەتەبەر بۆ پارێزگارى لە سەرۆک.

 

لەمیانەى کۆبووەوەیەکدا لەگەڵ کۆمارییەکان لەبارەى ئەگەرى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا لە کۆشى سپى، مایک پێنس وتى، "ئەوەى لەتواناماندایە ئەوەیە سەرجەم رێوشوێنەکان بگرینە بەر".

 

وتیشى، کارێکى راستى کردووە کاتێک دەمامکى نەپۆشیوە لەکاتى سەردانیکردنى بۆ لاى جەنگاوەرە دێرینەکانى ئەمریکا لە واشنتن لەبەرئەوەى ئەو کەسانە لەدوورى ئەوەوە وەستابوون، شەپۆلى باش بە ئاڕاستەى پێچەوانەوە بووە.

 

حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا هێشتا بەرزە، دوێنێ هەینی و لە ماوەى 24 کاتژمێردا، هەزار و 635 حاڵەتی نوێی مردن بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تەنها لە ئەمریکا تۆمارکراوە، بەوەش کۆی گشتی مردووانی کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتە 78 هەزار و 669 کەس.

 

لەبارەى توشبووانەوە، تائێستا یەک ملیۆن و 322 هەزار کەس تەنها لە ئەمریکا توشی ڤایرۆسەکە بوون، بەڵام تەنها 223 هەزار کەس چاکبوونەتەوە.