گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 ئیندیپێندنت: زیانى دابەزینی نرخی نەوت لەزیانەكانی داعش و كۆرۆنا بۆسەر عێراق زۆرترن

2020.05.09 - 12:14
 ئیندیپێندنت: زیانى دابەزینی نرخی نەوت لەزیانەكانی داعش و كۆرۆنا بۆسەر عێراق زۆرترن

ناس کورد-

 

زیانى دابەزینى نرخى نەوت، لە زیانى داعش و کۆرۆنا بۆ عێراق گەورەترە، بەهۆى ئەو کورتهێنانە گەورەیەى روبەڕووى داهاتى ئەو وڵاتە بووەتەوە، ئەوەش بەپێی ڕۆژنامەی ئیندیپێندیتی بەریتانی.

 

بەپێی رۆژنامەکە، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە كە قەیرانی كۆرۆنا خوڵقاندنی، عێراقیش لەبودجەكەی دا لە 90% پشتی پێبەستووە ڕوبەڕووی كورتهێنانێكی مەترسیدار بووەتەوە و مانگی نیسان توانیویەتی تەنها 1.4 ملیار دۆلار بەدەستبخات لەكاتێكدا موچەی مانگانە و خەرجییەكانی حكومەت نزیكەی 4 ملیار دۆلارە.

 

بەپێی رۆژنامەکە، لەئیستادا چاو لەسەر مەترسییەكانی داعش بەرەو مەترسییەكی تر وەرچەرخاوە بەتایبەت لەو وڵاتانەی ئابورییەكەیان ڕیعیە و پشتیان بەنەوت بەستووە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و قەیرانەكەش لەسەر عێراق توندترە كەژمارەى دانیشتووانى 38 ملیۆنە و 40 ساڵیشە بەشەڕو ئاشوبدا تێپەڕدەبێت.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لەئێستادا عێراق ناتوانێت موچەی 4 ملیۆن و 500 هەزار فەرمانبەر و موچەی 4 ملیۆن خانەنشین بدات، دۆخی دابەزینی نرخی نەوت خراپتری كردووە لەو دۆخەی كە داعش و كۆرۆنا لەو وڵاتەدا پیایدا تێپەڕیووە.

 

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، عێراق وڵاتانی تری هەناردەكارانی نەوت بەهۆی داخستنی سنورەكان و گرتنەبەری ڕێوشوینەكان بۆ بەرەنگاری كۆرۆناوە لەو دۆخەدا هیچ هاوسۆزییەكیان بەدەستنەهێنا و ئاماژەكانی ئەوەش دەركەوتوون ئەو وڵاتانەی كە لەحەفتاكانەوە نەوتیان خۆماڵی كرد و لەچڵەپۆیەدا بوون سەردەمەكەیان بەرەو ئاوابوون دەچێت.

 

ئەو ڕۆژنامە بەریتانیە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، كێشەكەدا لەوەدایە ئەو وڵاتانە پشتیان بەستووە بەهەناردە كردنی نەوت لەبری هەموو چالاكییە ئابورییە گەورەكان و بەوەش وڵاتانی گەندەڵ نەیانتوانیوە بەهۆی قۆرخكردنی دەسەڵاتەوە جێگرەوەیەكی تر بۆ داهاتی ناوخۆیان پەڕە پێبدەن.

 

 ئیندیپێندیت باسی لەوەشكردووە، داعش ئەو هەڕەشە گەورەیە نییە كە هەندێك وای بۆ دەچن و كۆرۆناش گەنجانی تووشنەكردووە بەڵام كاریگەری بۆ سەر دابەزینی نرخی نەوت هەبووە، ئەوەش وای كردووە ببێتە هۆی دۆخێك كە مەترسی گەورەتری لەمەترسییەكانی داعش لەناوچەكەدا لێبكرێت.