گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تێکەڵەى سێ دەرمانى.. هیوایەکى نوێ بۆ زاڵ بوون بەسەر کۆرۆنادا

2020.05.09 - 11:41
تێکەڵەى سێ دەرمانى.. هیوایەکى نوێ بۆ زاڵ بوون بەسەر کۆرۆنادا

ناس کورد-

 

تێکەڵکردنى سێ دەرمان هیوایەکى نوێى بەخشیوە بەجیهان بۆ چارەسەرى توشبووانى کۆرۆنا، ئەوەش بەپێی نوێترین توێژینەوە كە لەهۆنگ كۆنگ ئەنجامدراوە.

 

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەکە، سێ چارەسەر لەدژی ڤایرۆسەكە یارمەتی كەمكردنەوەی نیشانەكانی پەتاكە لەلاشەی توشبوواندا دەدەن و بەڕادەیەكی مامناوەندی مەترسییەكانی كۆرۆنا بەخێرایی كەم دەكەنەوە.

 

توێژینەوەکە لەسەر 13 نەخۆش كراوە و چارەسەری لۆبینافیر، كە بۆ نەخۆشیی ئایدز بەكاردێت، و ڕیبافرین بێتا، كە بۆ هەوكردنی جگەر و ئەنترۆفێرن بێتا كە بۆ ووشكبونی خوینبەرەكان بەكاردێت بەكارهێنراوە و چەند نەخۆشێكیش تەنها چارەسەری دژە ئایدزەكەیان بۆ بەكارهێنراوە.

 

بەپێی ئەو ئەنجامەی كە گۆڤاری لانسیتی پزیشكی بڵاویكردووەتەوە، درەكەوتووە ئەو نەخۆشخانەی كە چارەسەرە تێكەڵەكەیان پێدراوە لەماوەی 7 بۆ 12 ڕۆژدا ڤایرۆسەكە لەلاشەیاندا نەدۆزراوەتەوە.

 

یۆنگ یۆین مامۆستا لەزانكۆی هۆنگ كۆنگ كە سەرپەرشتی توێژینەوەكەی كردووە دەڵێت، تاقیكردنەوەكەیان سەرەتای چارەسەرێكی دەرخستووە لەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەڕادەیەكی مامناوەندە ئەوەش بەچەند دەرمانێك پێدەچێت ڤایرۆسەكە تاڕادەیەك لەلاشەدا لاواز بكات و نیشانەكانی كەم بكاتەوە، بەوەش مەترسییەكان بەتایبەت ئەوانەی لەپێشەوە وەكو كارمەندی تەندروستی كاردەكەن كەمتر بكاتەوە.

 

سەرباری ئەو جۆرە هەوڵانە، لەئێستادا لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان پێشبڕكیی دۆزینەوەی ڤاكسین دەكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش زیاتر لە 100 تاقیکردنەوەى كلینیكی ئەنجامدراوە بەڵام هیشتا قۆناغەكانی پاشتریان ڕانەگەیەنراوە بەهۆی ئەوەی دۆزینەوەی ڤاكسین ماوەیەكی زۆری دەوێت.