گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مستەفا کازمى: موچەى خانەنشینان دابەشدەکرێت

2020.05.09 - 08:40
App store icon Play store icon Play store icon
مستەفا کازمى: موچەى خانەنشینان دابەشدەکرێت

ناس کورد-

مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، موچەى خانەنشینان دابەشدەکرێت و ئەو کەسانە پشتگوێناخەن كە تەمەنی خۆیان بۆ وڵاتەكەیان تەرخان كردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمى بەرەبەیانى ئەمڕۆ ئاماژەى بەوەکرد "خانەنشینان و هەژاران كەسوكاری منن، ئەوان لە ڕیزی پێشەوەی بایەخدانی منن، ڕێگە نادەین عێراقییەك شەو سەر بنێتەوە پێش ئەوەی دەوڵەت پێویستییەكانی بۆ دابین نەكردبێت".

 

وتیشى "موچەی خانەنشینان دەدرێت، عێراق ئەو بەڕێزانە پشتگوێ ناخات كە تەمەنی خۆیان بۆ وڵاتەكەیان تەرخان كرد، حكومەتیش لە خزمەتیاندایە".

 

لاى خۆیەوە، نوسینگەى عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیرانى پێشووى عێراق لە بەیاننامەیەکدا رەتیکردەوە، عەبدولمەهدى هیچ بڕیارێکى دەرکردبێت بۆ دابەشنەکردنى موچەى خانەنشینان.

 

جەختیشیکردووەتەوە، عەبدولمەهدى چوارشەممەى ڕابردوو فوئاد حسێن وەزیرى دارایی پێشووى راسپاردووە کە موچەى خانەنشینان دابەشبکرێت، وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینیش جەختیان لە دەستکردن بە دابەشکردنى موچە کردووەتەوە.