گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ: بەبێ دۆزینەوەى ڤاکسینیش لەماوەیەكی كەمدا كۆرۆنا نامێنێت

2020.05.09 - 08:25
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ: بەبێ دۆزینەوەى ڤاکسینیش لەماوەیەكی كەمدا كۆرۆنا نامێنێت

ناس کورد-

سەرۆكی ئەمریكا دڵنیایی دەداتە جیهان كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەبێ هەبوونی ڤاكسینێكیش لەماوەیەكی نزیكدا نامێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هەستدەکەن پەتاكە نامێنێت تەنانەت بەبێ بوونی پێشخستنی ڤاكسینەكەش لەدژی و لەدوای ماوەیەكی كەم كۆتایی دێت و ناگەڕێتەوە، ڕەنگە لەوەزری پایز یاخود ساڵی داهاتوو بگەڕێتەوە بەڵام ئێستا نامێنێت و دەڕوات.

 

وتوشیەتی، ڕوبەڕووی ڤایرۆس و ئەنفلۆنزا بونەتەوە و ڤاكسینیشیان نەدۆزیوەتەوە تا ئێستا بەڵام دووبارە دەریشنەكەوتووەتەوە، ئەوەش دروستە چەندین ناوەندی زانستی لەدونیادا قۆناغی باشیان بڕیوە بۆ پێشخستنی ڤاكسینەكە گەرچی پێشیبگەن بەڵام ڤایرۆسەكە نامێنێت.

 

وتەكانی ترەمپ لەكاتێكدایە، هەفتەی ڕابردوو لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی دا كاتێك ئەنتۆنی فاوتچی بەڕێوەبەری پەیمانگای نەخۆشییە گوازراوەكانی ئەمریكا لە ترەمپی پرسیبوو " پێش هەبوونی ڤاكسینێك ژیانی ئاسایی دەگەڕێتەوە..؟"، سەرۆكی ئەمریكا وتبووى " ئەوە ڕوونادات".

 

فاوتچی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردبوو، گەر ژیان بگەڕێتەوە بۆ دۆخە ئاساییەكە واتا كێشەی ڤایرۆسەكە نەماوە بەڵام لەو باوەڕەدانیە ئەوە ڕوبدات و بتوانن دەرفەتێك بڕەخسێنن بۆ هەموو خەڵكی بەتەواوەتی لەشەڕی ڤایرۆسەكە بپارێزن.

 

فاوتچی كە پسپۆڕی بوارەكەیە، هۆشداری ئەوەشیدابوو، گەر بێتو لەوەرزی زستاندا ڕادەی توشبوون بەڤایرۆسەكە ڕانەگیرێت ئەوا لەوەرزی پایز و زستاندا شەپۆلی دووەم سەرهەڵدەداتەوە.