گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی تەندروستی: تەنها 25 توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا ماون

2020.05.08 - 21:18
وەزارەتی تەندروستی: تەنها 25 توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا ماون

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم نوێترین ئاماری تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆماکرنەکراوە و تەنها ٢٥ نەخۆشیش لە نەخۆشخانەکەندا ماونەتەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوی ژمارە ژمارە (٧٤)ی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمدا هاتووە: " تاوەکو ئەوڕۆ (١٠٢٧١) هاووڵاتی کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١١٧١) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٤٩٥) لە هەولێر، (١١٩) لە سلێمانی، (٥٥٦) لە دهۆك، (١) لە ڕاپەرین،  (٩١٠٠) هاووڵاتیش لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (١٦٧) هاووڵاتی بوو.

 

ئاماژە بەوەشکراوە،- لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٢٣٦) پشکنین ئەنجامدراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٥٤٥) هەولێر، (٣٥٢) سلێمانی، (٣٠٤) دهۆك، (٣٥) هەلەبجە، (.) ڕاپەرین، دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە وەزارەتی تەندروستیی کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٥١٠٩٩) پشکنین بووە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٩١) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٦١) نەخۆش چاکبووەتەوە،  ئێستا تەنها (٢٥) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.