گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق لە بەرزبوونەوەدایە

2020.05.08 - 20:34
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق لە بەرزبوونەوەدایە

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و راگەیاند 60 توشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون و دوو توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هاوکات 35 توشبوو چاکبوونەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ هەینی 8ی ئایاری 2020، لەراگەیەنراوێكدا وەزارەتی تەندروستیی عیراق ڕایگەیاند:" لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و 337 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و  60 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: " هاوكات دوو توشبووی ڤایرۆسەکە گیانیالەدەستداوە و  35 حاڵەتی چاكبوونەوەش تۆماركراوە".

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق،  كۆی گشتی تووشبووان گەیشتووەتە دوو هەزارو 603 كەس و لەو ژمارەیەش 104 كەس گیانیانلەدەستداوەو هەزار و 661 تووشبووش چاكبوونەتەوە.