ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسێ مانگی ڕابردوودا سێ هەزار و 304 مندال لە نەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایکبوون و لەو ژمارەیەش 28 منداڵ گیانیانلەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەندراوێکدا تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە: "لەماوەی سێ مانگی رابردووی ئەمساڵدا چوار هەزار و 630 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری یان لەشاری سلێمانی كردووە و هەروەها نۆ هەزار و 85 نەخۆشی دیكە سەردانی بەشی كلینیكی ڕاوێژكاری یان كردووە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هاوكات لەماوەی سێ مانگی رابردووی ئەمساڵ سێ هەزار و 304 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایك بوون، لەو ژمارەیەش هەزار و 209یان بە نەشتەرگەری و دوو هەزار و 51یان یان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستیی سلێمانی دا ئەوەش هاتووە، 28 منداڵیش پاش لەدایك بوون گیانیان لەدەستداوە و لە بەشی خودەش 46 منداڵ وەرگیراوە.