گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێکی عێراق لەبارەی موچەی فەرمانبەرانەوە دڵنیایی دەدات

2020.05.08 - 17:51
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکی عێراق لەبارەی موچەی فەرمانبەرانەوە دڵنیایی دەدات

ناس کورد- 

 

ئەندامێكی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران دابینكراوە و كار بۆ دابینكردنی موچەی مانگەكانی حوزەیران و تەمموزیش دەكرێت و گرفتی دابەشنەكردن نایەتە ئاراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد مەزهەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بەمیدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە: "موچەی ئەم مانگە دابینكراوە و كار دەكرێت بۆ دابینكردنی موچەی مانگەكانی حوزەیران و تەمموزی داهاتوو،  هیچ ئاماژەیەكیش نییە بۆ مەترسی لەسەر موچە و نەتوانین بۆ دابین كردنی موچەی فەرمانبەرانی حكومەت".

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، حكومەت چەند ڕێگاچارەیەكی لەبەردەستتدایە و دەتوانێت لەو ڕێگەیەوە موچەی فەرمانبەران دابین بكات، ئەوەش بەو واتایە نایەت كە داری سیحیری پێبێت، بەڵام بوونی حكومەتێكی فەرمیی كە تەواوی دەسەڵاتەكانی هەبێت گرنگە بۆ كردنەوەی هەر دەرگایەكی هاریكاری لەگەڵ وڵاتاندا بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكە.



دوای دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا بەهۆی كۆرۆنا و ململانێی نێوان وڵاتانەوە، بودجەی عێراق تووشی كورتهێنان هات و بەوەش قەیرانێكی دارایی بۆ دروست بوو، بەڵام تا ئێستا گرفت بۆ موچەی فەرمانبەرانی عێراق دروستنەبووە.