گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێنج یاریزانی خولی ئیسپانیا توشی کۆرۆنا بوون.. ڕاگەیەندراوێک لە بەرشەلۆنەوە

2020.05.08 - 16:26
App store icon Play store icon Play store icon
پێنج یاریزانی خولی ئیسپانیا توشی کۆرۆنا بوون.. ڕاگەیەندراوێک لە بەرشەلۆنەوە

ناس کورد-

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، لەدوای ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا بۆ بەشێك لە یاریزانەکانی لالیگا، پێنج توشبووی ڤایرۆسەکە لەنێو یاریزاناندا تۆمارکراوە، پێشبینیش دەکەن نزیکەی یاریزان توشی ڤایرۆسەکە بووبن، بەرشەلۆنەش دەڵێت، هیچ یاریزانێکیان توشی ڤایرۆسەکە نەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی دەستەی بەڕێوەبردنی لالیگا، لە  پشکنینەکانی کۆرۆنا بۆ یاریزانان و ستافی یانەکانی ئیسپانیا، سێ یاریزان لە سێ یانەی جیاواز توشی ڤایرۆسەکە بوون و خراونەتە کەرەنتینەوە، بەڵام ناوی یاریزانەکان ئاشکرانەکراوە.

 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، هەروەها دوو یاریزانی دیکە لە یانەیەکی پلە خولی پلە دووی ئەو وڵاتە بە هەلگری ڤایرۆسەکە تۆمارکراون.

 

دەستەی بەڕێوەبردنی لالیگا ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێدەچێت رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لەنێو یاریزانەکانی خولەکەدا بگایە 30 توشبوو.

 

هاوکات یانەی بەرشەلۆنە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجامی پشکنینەکانیان دەرچووە و هیچ یاریزانێکیان تووشی کۆرۆنا نەبووە، هەر ئەمڕۆش دەست بە مەشقەکان دەکەنەوە.