گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات

2020.05.08 - 15:15
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات

ناس کورد-

کەمکردنەوەی ڕێکارەکانی بەرگرتن لە پەتای کۆرۆنا لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا و دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئابورییەکان، نرخی نەوتی خاوى لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ (هەینی، 8ی ئایاری 2020) نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 86 سەنت بەرزبونەوەى بەخۆیەوە بینى و گەیشتە 30 دۆلار و 33 سەنت کە ڕێژەی بەرزبوونەوەکەی دەکاتە 3%.

 

هاوکات بە گوێرەی زانیارییەکان نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی  1.12دۆلار بەرزبوەوە کەڕێژەی دەکاتە  4.8% دا بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بۆ  24.67 دۆلار بەرزبوەوە.

 

لەبارەی هۆکارەکانی بەرزبونەوەی نرخی نەوت، شارەزایانی ئابوری پێیانوایە هەڵگرتنی ڕێکارەکانی دژی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی بەشیک لەچالاکییە ئابورییەکان لەسەرتاسەری جیهاندا هۆکاری سەرەکین بۆ بەرزبونەوەی نرخی نەوت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی داتا جیهانییەکان ئاستی هاوردەی نەوتی خاوی چین بەرزبوەتەوە، بەڵام ئابوریناسان هێشتا پێشبینی بەزبونەوەی زۆری نرخەکەی ناکەن، بەهۆی ئەو زیانە زۆرەی کە کۆرۆنا لە نرخەکەی داوە.

 

 بەگوێرەى راگەیەندراوە ئابورییەکان، لە مانگی رابردودا ئاستی هاوردەکردنی نەوت لەلایەن چینەوە لە 9.68 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبوەتەوە بۆ 10.42 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.

 

هاوکات لە ئێستادا پاڵاوگەکانی نەوت لە باکوری ئەمریکا پلانیان هەیە بەشێوەیەکی زۆر خێرا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکەنەوە بە جۆرێک تاکۆتایی ئەم مانگە ڕێژەی کەمکردنەوە بگاتە 1.7 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە کە هاوشان لەگەڵ پەیڕەوکردنی ڕێکارەکانی کەمکردنەوەی  بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن کۆمپانیا جیهانییەکانەوە، لە ئێستادا وڵاتانی ئوستورالیا، فەڕەنسا، پاکستان و ئەمریکا بەشێک لە ڕێکارەکانی قەدەغەی گشتی و ڕێکارەکانی بەرگرتن لە پەتای کۆرۆنایان کەمکردوەتەوە.

 

بەگوێرەی داتاکاتی دامەزراوەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا، لە ئەمریکا خواست لەسەر سوتەمەنی بۆ کارپێکردنی ئۆتۆمبێل لەهەفتەی ڕابردوودا بەرزبووەتەوە بۆ 6.7 مليۆن بەرميل لە ڕۆژێکدا.