گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق ئەزموونى تەختی بۆ چارەسەرى کۆرۆنا دەستپێکرد.. ئەنجامەکان دڵخۆشکەرن

2020.05.08 - 09:52
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق ئەزموونى تەختی بۆ چارەسەرى کۆرۆنا دەستپێکرد.. ئەنجامەکان دڵخۆشکەرن

ناس کورد-

ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى لە عێراق رایگەیاند "ئەزمونى تەختی بۆ چارەسەرکردنى توشبووانى کۆرۆنا لە عێراق دەستى پێکردووە و ئەنجامەکەشى ئەرێنی و دڵخۆشکەرە بووە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەدهەم ئیسماعیل، نوێنەى رێکخراوى تەندروستى جیهانى لە عێراق لەمیانەى لێدوانێکى ڕۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوە کرد "وەزارەتى تەندروستى عێراق دەستیکرد بە ئەنجامدانى ئەزمونى تەختیى بۆ ژمارەیەک لە توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا".

 

رونیشیکردەوە "لەو ئەزمونەدا پلازماى توشبووە چاکبووەکان بۆ چەند توشبوویەک بەکارهێنراوە و ئەنجامى ئەرێنى هەبووە".

 

نوێنەرەکەى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە "ئەنجامى ئەو ئەزمونانە لەسەر ماوەى چاکبوونەوەکە دڵخۆشکەر بووە و لەماوەى 72 کاتژمێردا ئەنجامى چاکبوونەوە لەسەر توشبووەکە دەرکەوتووە".

 

ئاماژەى بەوەش کرد" ئەو ئەزموونە سەرەتاییە و لەگەڵ دەرکەوتنى ئەنجامە ئەرێنییەکانى دەکرێت بەکارهێنانى زیاتر بکرێت و بەرەو قۆناغێکى تر هەنگاوبنرێت".