گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆبونەوەى پەرلەمانى وڵاتێك هاككرا و بابەتى سێكسى پەخشكرا

2020.05.07 - 23:26
App store icon Play store icon Play store icon
كۆبونەوەى پەرلەمانى وڵاتێك هاككرا و بابەتى سێكسى پەخشكرا

 

ناس کورد-

 

هاكەران كۆبونەوەى ئۆنلاينى پەرلەمانى باشورى ئەفريقايان هاككرد و تێيدا چەندين وێنەى سێسكسيان پەخش كرد و كۆبونەوەكە بە پەلە وەستێنرا، ئەوەش دووەم ڕوداوى لەو شێوەيە لەو وڵاتە ڕوبدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەو بارەيەوە مۆلۆتۆ موسابۆ، وتەبێژى پەرلەمانى ئەفريقاى باشور بە ئاژانسى فرانس پرێسى وتوە، كۆبونەوەى پەرلەمان كە لەرێگەى ئينتەرنێت و بە شێوەى ڤيديۆيى ئەنجام درا بەهۆى هاككردنەوە وەستێنرا و دواتر لەڕێگەى پرۆگرامێكى ترەوە كۆبونەوەكە دەستى پێكردەوە.



هاوکات ڕۆژنامەى "زە سويتان" بڵاويكردوەتەوە، دواى دەستپێكردنى كۆبونەوەكە بە چەند خولەكێك كە لەڕێگەى ئەپليكەيشنى "زوم" ئەنجام درا، هاككراو وێنەى سێكسى نمايشكرا و كەسێكيش كە كارەكەى ئەنجامدابوو دەستى كرد بە وتنى قسەى نەشياو و جياكارى ڕەگەزى دژى سەرۆكى پەرلەمان كە ژنە بەناوى "ساندى موديسە".

 

ئەوەش هاتوە، مۆديسە بە خێرايى ئەپليكەيشنەكەى داخستوە و كۆبونەوەكە لە رێگەى ئەپليكەيشنێكى ترەوە دەستى پێكردوەتەوە.

 

پێشتريش كۆبونەوەيەكى تر كە بەهەمان شێوە لەڕێگەى ئينتەرنێتەوە ئەنجام درا و "مايتى نكوانا ماشابانى" وەزيرى كاروبارى ئافرەتان و گەنجان و خاوەن پێداويستيە تايبەتەكان داواى بەستنى كردبوو، لەلايەن هاكەرانەوە هاككرا و بابەتى سێكسى پەخشكرا.

 

ئەفريقاى باشور تائێستا 7808 توشبوو 153 گيان لەدەستدانى بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆمار كردوە و پەرلەمانى ئەو وڵاتەش لەڕێگەى ئينتەرنێتەوە كۆبونەوەكانى ئەنجام دەدات ئەوەش وەك ڕێوشوێنى خۆپارساتن لە ڤايرۆسەكە.