ناس کورد- ڕۆژیار سیروان
بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی ڕایگەیاند، نابێت سبەینێ لە هیچ مزگەوتێکی پارێزگای سلێمانیدا نوێژی هەینی ئەنجاممبدرێت و مامۆستایانی ئایینیش یاگادار دەکاتەوە، ئەگەر نوێژی هەینی ئەنجامبدەن ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فەرەیدوون غەریب، بەرێوەبەری ئەوقافی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: " نابێت سبەینێ لە هیچ مزگەوتێکدا وتار و نوێژی هەینی ئەنجام بدرێت و هەر مامۆستایەک نوێژی هەینی ئەنجام بدات رووبەرووی سزای یاسایی دەبێتەوە".
بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی وتیشی، پێویستە مامۆستایانی ئایینی و هاووڵاتیان خۆراگر بن تاوەکو 11ی مانگ بڕیاری کۆتایی لەوبارەیەوە دەدرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ زۆرینەی مزگەوتەکانی شاری سلێمانی دەرمانڕێژڕێژ کران و عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "وەک تەندروستیی سلێمانی ڕەزامەنین بە کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لە ئەمڕۆوە و کۆتا بڕیاریش لای وەزارەتی ئەوقافە".
هاوکات هەر ئەمشەو، لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند: " رۆژی یەک شەممەی داھاتوو بەپێی رێنمای و ئەگەری هەڵومەرجی گونجاوی تەندروستی لێژنەی باڵای کرۆنا بریار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدات".
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەم رێکارانەی کەلەمەودوا پەیرەو دەکرێ لەپێناوی ئەوەیە کە ھەموولایەک ئەرک و بەرپرسیاریەتی ئایینی نیشتیمانی لەئەستۆبگرین بۆ پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیانی ئازیزمان".