گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆشكى سپى: كەسێكى نزيك لە ترامپ توشى كۆرۆنا بووە.. تەندروستى ترامپ چۆنە؟

2020.05.07 - 22:26
كۆشكى سپى: كەسێكى نزيك لە ترامپ توشى كۆرۆنا بووە.. تەندروستى ترامپ چۆنە؟

 

ناس کورد- 

 

كۆشكى سپیی سەرۆكايەتى ئەمريكا بڵاويكردەوە، كەسێكى سەربازى كە لە بارەگاى سەرۆكايەتى كار دەكات توشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بوە و پەيوەنديەكى بەهێزى لەگەڵ دۆناڵ ترامپ دا هەيە، بەڵام ناوبراو سەلامەتە و تووش نەبوە.

 

لەو بارەيەوە هۆگان گيدلى، ياريدەدەرى وتەبێژى سەرۆكايەتى ئەمريكا ڕايگەياندوە: "تيمى پزيشكى كۆشكى سپى پێى ڕاگەياندين كە ئەندامێكى سوپاى ئەمريكا كە لە كۆشكى سپى كار دەكات توشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بوە". 

 

باسى لەوەشكرد، دواى ئەوە دۆناڵ ترامپ سەرۆكى ئەمريكا و مايك پێنسى جێگرى پشكنينى كۆرۆنايان بۆ كراوە، بەڵام دەركەوتوە كە كەسيان تووش نەبون و تەندروستيان زۆر باشە.

 

لاى خۆشيەوە تۆڕى CNN ى ئەمريكى بڵاويكردوەتەوە، ئەو كەسەى توشبوە ئەندامى هێزە دەرياييەكانە و لە يەكەى كاروانى هاتوچۆى دۆناڵد ترامپ كاردەكات، كەسێكى نزيكە لە ترامپ.

 

دۆناڵد ترامپ زۆر بە توندى ڕەتيدەكاتەوە كەمامە ببەستێت و ڕێوشوێنە تەندروستيەكان بۆ خۆپاراستن لە كۆرۆنا پەيڕەو بكات، هەروەها گەورە ڕاوێژكارەكانيشى بەهەمان شێوە مامەڵە دەكەن، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى حكومەتەكەى هانى خەڵك دەدات كە ڕێوشوێنەكان جێبەجێ بكەن.