گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بریاری نوێ لە وەزارەتی ئەوقافەوە لەسەر کردنەوەی مزگەوتەکان

2020.05.07 - 21:40
بریاری نوێ لە وەزارەتی ئەوقافەوە لەسەر کردنەوەی مزگەوتەکان

ناس کورد-

 

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند، لەرۆژی یەک شەممەی داھاتووەوە بەپێی رێنمای و ئەگەری هەڵومەرجی گونجاوی تەندروستی لێژنەی باڵای کرۆنا بریار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدات.

 

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند: "وێرای سوپاسی بێ پایانمان بۆ مامۆستایانی ئایینی بەڕێزو نوێژخوێنان کە لەماوەی رابردوودا پێگیریان بە ڕێنمایی و بریارەکانی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەھەرێمی کوردستان کردوە، کە ئەمەش بووەتە ھۆی پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان، ھەموو جیھانیش گەواھیدەرن بۆ بریارەکانی حکومەتی ھەرێم و گوێرایەڵی ھاوڵاتیان لەو بوارەدا، دەمانەوێت بڕیارێک بە مامۆستایانی ئایینی و هاووڵاتیان ڕابگەیەنین".

 

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئاماژەی بەوەشکردووە: " لەرۆژی یەکشەممەی داھاتوو کە دەکاتە 11ی ئایاری 2020،  بەپێی رێنمای و ئەگەری هەڵومەرجی گونجاوی تەندروستی لێژنەی باڵای کرۆنا بریار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدات".

 

ئەوەش هاتووە: "ئەم رێکارانەی کەلەمەودوا پەیرەو دەکرێ  لەپێناوی ئەوەیە کە ھەموولایەک ئەرک و بەرپرسیاریەتی ئایینی نیشتیمانی لەئەستۆبگرین بۆ پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیانی ئازیزمان".