گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارى نوێى كۆرۆنا لە عێراق.. ژمارەيەك توشبووى نوێ و چاكبونەوە تۆمار كران و توشبووان زیاترن

2020.05.07 - 20:50
App store icon Play store icon Play store icon
ئامارى نوێى كۆرۆنا لە عێراق.. ژمارەيەك توشبووى نوێ و چاكبونەوە تۆمار كران و توشبووان زیاترن

ناس کورد- 

 

وەزارەتى تەندروستیى عێراق ئامارى ئەمڕۆ پێنجشەممەى ڤايرۆسى كۆرۆناى ڕاگەياند و بەگەوێرەی ڕاگەیەندراوەکە 63 توشبووى نوێ تۆمار كران و 24 توشبووش چاكبونەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى تەندروستى لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاويكردوەتەوە، 2878 پشكنينى نوێ لە تاقيگەكە تايبەتمەندەكانى عێراق بۆ ڤايرۆسى كۆرۆنا كراون، بەوەش كۆى گشتى پشكنينەكان لەسەرەتاى بڵاوبونەوەى پەتاكە گەيشتوەتە 120 هەزار و 604 پشكنين.

 

ئەوەش هاتوە، لە ئەنجامى پشكنينەكان 63 توشبوى نوێ تۆمار كراون "33 لە بەغدا، 25 لە بەسرە و 5 لە كەركوك"، هەروەها هيچ گيان لەدەستدانێك تۆمار نەكراوە.

 

هەر بەپێى ڕاگەیەندراوەکە، 24 توشبوش چاكبونەتەوە " 8 لە بەغدا، 6 لە هەولێر، 5 لە بەسرە، هەريەكە لە بابل و سەڵاحەدين 2 ، كەربەلا يەك".

 

وەزارەتى تەندروستیى عێراق تەئكيديشى كردوەتەوە، كۆى گشتى توشبوانى كۆرۆنا لە عێراق گەيشتوەتە 2543 توشبوو، 102 لەو توشبوانە گيانيان لەدەستداوە و 1626يش چاكبونەتەوە و 815 شيان لەژێر چاودێرى و وەرگرتنى چارەسەردان.