کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو دوو کوڕەی دوێنێ چوارشەممە لە سلێمانی باوکی خۆیان کوشت، خۆیان ڕادەستی ئاسایشی سلێمانی کردووە و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە ڕایگەیاند، پاش ئەوەی دوێنێ چوارشەممە لە گەڕەکی چوارباخ کەسێک بە ناوی (أ.ف.ح) لەلایەن کوڕەکانیەوە بە چەقۆ کوژرا، ئەمڕۆ دوو کوڕی کوژراوەکە کە تۆمەتبارن بە کوشتنی باوکیان خۆیان ڕادەستی ئاسایشی سلێمانی کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، یەکێک لە تۆمەتبارەکان لە دایکبووی ساڵی 1998 و ئەوی دیکەش لە دایکبووی ساڵی 2001، "تۆمەتبارن بە کوشتنی باوکیان و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە کە لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی کوشتویانە".
دوێنێ چوارشەممە 10ی نیسانی 2019 سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بە ناس كورد-ی راگەیاند “بەڕێوەبەرایەتیمان لە رووداوێكی كوشتن لەگەڕەكی چوارباخ لەسلێمانی ئاگادار كراوەتەوە و دەركەوتووە دوو كوڕ بە چەقۆ باوكی خۆیان كوشتوە، کە پیاوەکە تەمەنی لە سەروی 50 ساڵەوەیە".