گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستیی سلێمانی: ڕەزامەندیمان دا بە کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان بە کۆمەڵێك ڕێنمایی

2020.05.07 - 17:38
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی سلێمانی: ڕەزامەندیمان دا بە کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان بە کۆمەڵێك ڕێنمایی

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی ڕەزامەندی نیشاندا بە کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لە سنوری پارێزگاکە و جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی دەڵێت، مزگەوتەکانیان دەرمانڕێژ کردووە و ڕێنماییەکانیشیان بڵاوکردووەتەوە بۆ چۆنێتی ئەنجامدانی نوێژی بەکۆمەڵ، بۆ دوا بڕیاریش چاوەڕوانی وەزارەتی ئەوقاف دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئێمە وەک تەندروستیی سلێمانی ڕەزامەندیمان نیشانداوە بە کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان و ئەمڕۆ سەرجەم مزگەوتەکانمان دەرمانڕێژ کردووە و ڕەزامەندین نەک لە سبەینێوە، هەر لەمشەویشەوە بکرێتەوە، بەڵام بە کۆمەڵێک ڕێنماییەوە".

 

وتیشی، ڕێنماییان داوە بە پێشنیوێژ و وتارخوێن و مجەورەکانی مزگەوتەکان کە پێوتستە لەکاتی کردنەوەی مزگەوتەکاندا جێبەجێبکرێن، ئەوانیش، دەستنوێژ نەگرتنە لە مزگەوت، زۆر نزیک نەبوونەوە لەیەکتر لەکاتی نوێژدا، باشترە هەرکەس بەرمالێک لەگەڵ خۆی ببات و دایبخات، هەروەها نوێژی تەراویح 11 رکات بێت و وتاری هەینیش کورت بێت و نزیکەی 20 خولەکێک زیاتر نەبێت.

 

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد: " بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەیان بۆچوونی وەزارەتی ئەوقاف ماوە و پێویستە ئەوان ڕەزامەندی بدەن، پێشتریش ئەوان پێیان وتووین کە هەرکات تەندروستیی ڕەزامەند بوو ئێمە هیچ لارییەکمان نییە لە کردنەوەی مزگەوتەکان".

 

لەبارەی بریاری وەزارەتی ئەوقافەوە، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتەکە بە ناس کوردی وت: "ئەو کەوتووەتەسەر بریاری لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و بەمنزیکانە لەوێ بڕیاری لێدەدڕێت".