گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەفەرمى كاتى دەستپێكردنەوەى یەکەم خولی ئەوروپی بە یارییەکی ئاگرین دیاریکرا

2020.05.07 - 17:00
بەفەرمى كاتى دەستپێكردنەوەى یەکەم خولی ئەوروپی بە یارییەکی ئاگرین دیاریکرا

ناس کورد-

 

بە فەرمی يەكێتى تۆپى پێى ئەڵمانى بڵاويكردوەوە، ڕۆژى 16ی ئەم مانگە خولى يانە پلە يەكەكانى ئەو وڵاتە كە بە "بۆندسليگا" ناسراوە دەست پێدەكاتەوە، بەوەش دەبێتە يەكەم خولى گەورەى ئەوروپى دەستپێبكاتەوە.

 

يەكێتى خولى تۆپى پێى ئەڵمانى لە هەژمارە فەرميەكانى خۆى بڵاويكردوەتەوە، ڕۆژى 16ى ئەم مانگە بۆندسليگا دەستپێدەكاتەوە، ئەوەش لەژێر مەرجەكانى كەرەنتينە و خۆپارێزى تەندروستى، هەروەها ڕێگە نادرێت هاندەران لەناو ياريگاكان ئامادەبن.

 

خولى ئەڵمانى بە يارى "دێربى رور" ى بەناوبانگ لەنێوان هەردوو يانەى دۆرتمۆند و شاڵكە لە ڕۆژى 16ى مانگ دەست پێدەكات كە لە گەڕى 26 ى خولەكەيە.

 

لاى خۆيەوە "كريستيان زايفرت" سەرۆكى جێبەجێكارى بۆندسليگا لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەوانيدا وتى، 

زۆر گرنگە دوبارە ياريەكان دەستپێبكەنەوە، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى كە بەبێ بونى هاندەر و كۆت و بەندەكانى تر، دەستپێكردنەوە شتێكى سروشتى و وەك پێشوو نابێت.