گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچی خەڵک لە چوارچێوەی کەرەنتینەی گشتیدا و لەماڵەوە هەست بە ماندوبوون دەکەن؟

2020.05.07 - 15:41
App store icon Play store icon Play store icon
بۆچی خەڵک لە چوارچێوەی کەرەنتینەی گشتیدا و لەماڵەوە هەست بە ماندوبوون دەکەن؟

 ناس کورد-

 ڕۆژنامەیەکی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەهۆی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و مانەوەیان لە ماڵەوە، بەشێکی زۆر لە مرۆڤەکان هەست بە شەکەتی وماندوبوون دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "ئیندپندنت"ی بەریتاتی، دەرکەوتووە ژمارەیەکی زۆری ئەو خەڵکانەی کە بەهۆی ڕێکارەکانی قەدەغەی گشتی لە سەرتاسەری جیهاندا لە ماڵەکانیان ماونەتەوە هەست بە ماندوبوون و شەکەتییەکی زۆردەکەن و دەڵێن: " تاقەتی خوێندن و کارکردنمان نەماوە".

 

لای خۆیە ناتاچس بیجڵانی، پسپۆری تەندروستی دەرونی، لە نەخۆشخانەی ڕۆیهامبتۆن، لەو باریەوە دەڵێت: "ئەو ماندوبوونە لە فەرهەنگی پزیشکیدا پێی دەڵێن (تەوەزەلی خەو)".

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "مرۆڤەکان کاتێک لە بەیانیاندا، یاخود لە دەمەکانی دیکەی ڕۆژدا لە خەو هەڵدەستن هەست بە شەکەتی و لاوازی دەکەن".

 

هاوکات ماسیو واڵکەر، پسپۆری دەرونزانی و دانەری پەرتوکی " بۆ دەخەوین" لەوباریەوە دەڵێت: "هۆکاری ئەو شەکەتییە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی مرۆڤەکان کاتێکی زۆر لە ماڵەکانیان ماونەتەوە بەهۆی ڕێکارەکانی بەرگرتن لە پەتای کۆرۆنا، بۆیە کاتژمێری بایەلۆژی جەستەیان گۆڕاوە و توشی شڵەژان بوون و کاتی خەوتنیان بەراورد بە پێشتر گۆڕاوە، بۆیە  ناتوانن بەشێوەیەکی باش بخەون".

 

هەرلەوبارەیەوە کۆلین ئیسپی، شارەزا لە پزیشکیی خەوتن، ئاماژەی بەوەکردووە: "هەستکردن بە ماندوبوون و لاوازی هۆکارەکەی دەگەرێتەوە  بۆ ئەوەی کە مرۆڤەکان وەک پێشتر دەرفەتی ئەوەیان نییە  لە ماڵەکانیان بڕۆنە دەرەوە و جەستەیان سود لە ڕووناکی ڕۆژ وەربگرێت".

 

ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، قەدەغەی هاتوچۆ لە بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهاندا جێبەجێدەکرێت و بەوەش هاووڵاتیان ناچاربوون لەماڵەکانیاندا بمێننەوە.