ناس کورد-
سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و هەریەک لە فراکسیۆنەکانى (یەکێتى، گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ، نەوەى نوێ، شیوعى) لە پەرلەمانى کوردستان بایکۆتى دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستانیان کرد کە تایبەتە بە هەڵگرتنى پارێزبەندى لەسەر چوار پەرلەمانتار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەدانیشتنەکەى پەرلەمانى کوردستاندا کە بە ئامادەبوونى 57 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو و بەدەنگى 57 پەرلەمانتار، پارێزبەندى لەسەر سۆران عومەر پەرلەمانتارى فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان هەڵگیرا و پارێزبەندى هەریەک لە پەرلەمانتاران (ئومێد عەبدولڕەحمان و عەلى حەمە ساڵح و شیرین ئەمین) هەڵنەگیرا و پەسەند نەکرا.
پیش‌تر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنەکەى بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد کە لە دانیشتنەکەدا گفتوگۆ لەسەر دوو تەوەر دەکرێت، يەكەميان خستنه‌ڕو و ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندیی چوار پەرلەمانتار ئەوانيش "ئومێد عبدولڕەحمان حەسەن" له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تیی دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك/ گه‌رمیان/ دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی كه‌لار)، هەروەها دوەميان "عەلی حەمه ساڵح" له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تیی دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی/2و4).
سەبارەت بە دوو پەرلەمانتارەكەى تر هاتوە، يەكيان "شیرین ئەمين عەبدولعەزيز" بە نوسراوی سه‌رۆكایه‌تیی دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/ دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی سلێمانی/6)، هەروەها "سۆران عومەر سه‌عید" له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تیی دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی/1) و نوسراوی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروباری یاسایی و نوسراوی سه‌رۆكایه‌تیی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر/دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر.
سەبارەت بە تەوەرى دووەمى دانيشتنەكە رونكراوەتەوە، تەوەرى دوەم بريتيە لە خوێندنه‌وه‌ی دوه‌می پێشنیازه بڕیاری پێشكه‌شكردنی پێشنیازه یاسا و پێشنیازه بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌ده‌ر له حوكمی مادده‌ی 82 ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 92) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.