گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سه‌ركرده‌یه‌كی هه‌ده‌په‌: سوپای توركیا  لە عێراق و سوریا ناكشێته‌وه‌ و دەمێنێتەوە

2020.05.07 - 11:20
App store icon Play store icon Play store icon
سه‌ركرده‌یه‌كی هه‌ده‌په‌: سوپای توركیا  لە عێراق و سوریا ناكشێته‌وه‌ و دەمێنێتەوە

ناس کورد- 

سه‌كرده‌یه‌كی هه‌ده‌په‌ ڕایگەیاند، سوپای توركیا چاوی بڕیوه‌ته‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌عێراق و سوریا و ناكشێته‌وه‌ و ده‌یه‌وێت بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژتر بمێنێته‌وه‌. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

له‌لێدوانێكیدا بۆ میدیاکانى عێراق، محەمه‌د عه‌لی ئه‌سڵان سه‌ركرده‌ له‌ پارتی دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په‌)ی ئۆپۆزسیۆنی توركیا ئاماژەى بەوە کرد، سوپای توركیا له‌ عێراق و سوریا ناكشێته‌وه‌ و چاوچنۆكی مانه‌وه‌یه‌تی بۆ ماوه‌یه‌كی دور ودرێژتر له‌و دوو وڵاته‌دا.

 

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له‌ڕابردودا وڵاتانی زلهێز ده‌ستوه‌ردانیان له‌ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاستدا ده‌كرد و توركیاش ته‌ماشاكه‌ری ڕوداوه‌كان بوو به‌ڵام ئێستا حكومه‌تی توركیا ده‌ڵێت دۆخه‌كه‌ گۆڕاوه‌ و ده‌بێت ئه‌وانیش ڕۆڵیان له‌ ڕوداوه‌كانی عێراق و سوریادا هه‌بێت.

 

چه‌ند ساڵێكه‌ سوپای توركیا به‌پاساوی جیاجیا له‌عێراقدا له‌ڕێگه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ ناوه‌وه‌ و ساڵی 2015 له‌به‌عشیقه‌ جێگربووه‌ و دواتریش له‌چه‌ندین ناوچه‌ی تر به‌پاساوی ڕێگریكردن له‌په‌كه‌كه‌ له‌ناو خاكی هه‌رێمدایه‌ و سه‌ربازگه‌ی هه‌یه‌ و چاودێری جمۆجۆڵه‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێم ده‌كات.