ناس کورد-
ماڵپه‌ڕێكی ئه‌مریكی ئاشكرای کرد، كۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی داوایه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت له‌كێڵگه‌یه‌كدا ڕه‌تكردووه‌ته‌وه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماڵپه‌ڕی مۆنیته‌ری ئه‌مریكی بڵاوی كرده‌وه، كۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی داواكارییه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنان له‌كێڵگه‌ی نه‌وتی سڕكاڵه ڕه‌تكردووه‌ته‌وه.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌یدا كه له‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانی ڕوسیا له‌عێراقدا ئاماده‌ی كردووه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داواكارییه‌كی ڕاده‌ستی كۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی كردووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنان له‌پڕۆژه‌ی كێڵگه‌ی نه‌وتی سڕكاڵه به‌ڵام ئه‌و كۆمپانایه داواكارییه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئه‌مریكییه، ئه‌و كۆمپانیا ڕوسیه هۆكاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی ڕوننهكردووهتهوه.
ماڵپەرە ئەمریکییەکە ئاماژەى بەوە کردووە، له‌ساڵی 2016-ەوه به‌پێی گرێبەستێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا، كۆمپانیای گاز پرۆمی ڕوسی وه‌به‌رهێنان له‌نه‌وتی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كات و له كێڵگه‌ی نه‌وتی سڕكاڵهش ڕۆژانه 30 هه‌زار و 500 به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنێت.