گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قۆناغێکى ئاڵۆزمان لە مێژووى عێراق تێپەڕاند

بەرهەم ساڵح: پێویستە بەزوترین کات پێکهاتەى حکومەتەکەى کازمى تەواو بکرێت

2020.05.07 - 08:47
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح: پێویستە بەزوترین کات پێکهاتەى حکومەتەکەى کازمى تەواو بکرێت

ناس کورد-

سەرۆککۆمارى عێراق پیرۆزبایى لە مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى نوێى عێراق کرد کە درەنگانێکى شەوى رابردوو لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە متمانەى پێبەخشرا و جەختى لەسەر تەواوکردنى پێکهاتەى کابینەکەى کازمى کرد بە زوترین کات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق لە میانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارى خۆى لە تویتەر رایگەیاند "پیرۆزبایى لە مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى نوێى عێراق دەکەم کە متمانەى پەرلەمانى بەدەستهێنا".

 

سەرۆککۆمار لە بەشێکى ترى تویتەکەیدا ئاماژەى بەوە کرد "بەمتمانەدان بە کازمى قۆناغێکى ئاڵۆزمان لە مێژووى عێراق تێپەڕاند".

 

داواشى کرد بەزوترین کات پێکهاتەى کابینە وەزارییەکەى کازمى تەواو بکرێت لەپێناوى روبەڕوبونەوەى ئاڵنگارییە تەندروستى و ئەمنى و ئابورییەکان، هەروەها لەپێناوى ئەنجامدانى چاکسازى و هەڵبژاردنێکى بێگەرد".

 

لەدانیشتنى درەنگانێکى شەوى رابردووى پەرلەمانى عێراقدا، مستەفا کازمى وەک سەرۆکوەزیران و 15 وەزیرى کابینەکەى لەلایەن پەرلەمانەوە متمانەیان پێبەخشرا و کاندیدى چەند وەزارەتێکیش ڕەتکرانەوە.