گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام ناتوانين بگەڕێينەوە بارودۆخى پێشوو

تەندروستى جيهانى: كۆرۆنا وردە وردە پاشەكشە دەكات

2020.05.07 - 08:31
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى جيهانى: كۆرۆنا وردە وردە پاشەكشە دەكات

ناس کورد- 

ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى ڕایگەیاند، ڤايرۆسى كۆرۆنا وردە وردە پاشەكشە دەكات، بەڵام ناكرێت جيهان بگەڕێتەوە بارودۆخى پێشوى و كارى ئاسايى دەستپێبكاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەو بارەيەوە "تيدروس ئەدهانۆم گيبريسوس" بەڕێوەبەرى گشتى ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەوانيدا وتى "ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19 وردە وردە پاشەكشە دەكات، بەڵام ناتوانين بگەڕێينەوە سەر كارى ئاسايى ڕۆژانە وەك پێشوو".

 

باسى لەوەشكرد، مەترسى گەڕانەوە بۆ حاڵەتى داخران زۆر واقعيە ئەگەر دەوڵەتانى جيهانى ماوەى گواستنەوە بە ڕێگەيەكى هۆشيارانە پەيڕەو نەكەن و لابردنى ڕێوشوێنەكان قۆناغ بە قۆناغ پەيڕەو نەكەن.

 

تيدروس هێماى بۆ ئەوەشكرد، ئەگەر مامەڵە لەگەڵ شێوەكانى نا يەكسانى نەكرێت كە وەك خۆراكێك وايە بۆ ڤايرۆسەكە ئەوا ناتوانين ئەو پەتايە بوەستێنين، وەبەرهێنان لە كەرتى تەندروستى ئێستا دەبێتە هۆى ڕزگاركردنى ژيانى خەڵك لە دواييدا، ئەوە ئەو وانەيەیە كە پێويستە لە ڤايرۆسى كۆرۆناوە فێرى ببين.

 

توشبوانى ڤيرۆسى كۆرۆنا لەسەرتاسەرى جيهاندا بەردەوامە لەبەرزبونەوە و تائێستاش گەيشتوەتە زياتر لە 3 مليۆن و 780 هەزار كەس و لەو ژمارەيەش نزيكەى 262 هەزار كەس گيانيان لەدەستداوە، هەروەها زياتر لە يەك مليۆن و 275 هەزار كەس چاكبونەتەوە.