گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەيەك پەرلەمانتارى كورد دەنگ بە كابينەكەى كازمى نادەن 

2020.05.06 - 23:03
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەيەك پەرلەمانتارى كورد دەنگ بە كابينەكەى كازمى نادەن 

ناس کورد- 

ژمارەيەك پەرلەمانتارى كور لە پەرلەمانى عێراق ڕاگەيەنراوێكيان بۆ ڕاى گشتى بڵاوكردوەتەوە و تێيدا جەخت دەكەنەوە كە ئەوان پشتگيرى كابينەكەى مستەفا كازمى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومەت ناكەن، ئەويش لەبەر چەند هۆكارێك.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاگەيەنراوەكەى ئەو پەرلەمانتارانە كە هەريەكە لە "رابون مەعروف، هۆشیار عەبدوڵا، سەرکەوت شەمسەدین، کاوە محەمەد، سروە ونس عمر، غالب محمد عەلی و یسری رجب کمر"ن باس لەوەكراوە، لەبەر ئەم هۆكارانە پشتگيرى كابينەكەى كازمى ناكەن ئەوانيش یەکەم "ئەم کابینەیە و سەرۆکەکەی بە فەرمی ھیچ گەرەنتییەكی نەداوە کە کێشەی بودجە و موچەی ھێزەکانی پێشمەرگە و فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی جوتیارانی ھەرێم چارەسەر دەکات و ھیچیتر مافە داراییەکانی ھەرێم و خەڵکەکەی ناکاتە بەشێك لە ململانێی سیاسی لە نێوان ھەولێر و بەغداد.

 

لەخاڵى دوەمدا هاتوە، "بۆ جارێکیتر، کێشەی کەرکوك و تەواوی ناوچە کێشە لەسەرەکان و بنەماکانی دابەشکردنی دەسەڵاتەکان لە نێوان ھەرێم و حکومەتی ئیتیحادی، کرایەوە قوربانی پشکی وەزاری لە حکومەتی تازە".

 

هەرچى خاڵى سێيەمە تێيدا هاتوە، "ستافی سەرۆک وەزیری راسپێدراو تەنیا بۆ پێدانی پۆستی وەزاری گفتوگۆی لەگەڵ پارتی و یەکێتی کردوە، کە ئەوە کاری لە پێشینەی ئێمە نیە، ئێمە خاوەنی دیدی سیاسیی نیشتیمانی جیاوازی خۆمانین، پارتی و یەکێتیش وەك خوی ھەمیشەیی بەرژەوەندی باڵای گەلی کوردستانیان کردوە بە قوربانی بەرژەوەندییە حیزبییە بچوکەکان".

 

ئەو پەرلەمانتارە كوردانە تەئكيديشيان كردوەتەوە، بۆیە ئێمە رایدەگەیەنین کە لە ھەر ئەنجام و لێکەوتەیەك لە رێگەی تێپەڕاندنی ئەم حکومەتەوە، کە کاریگەری خراپ بکاتە سەر ئایندەی ھەرێم و ژیانی خەڵکەکەی، بەرپرسیار نین و بەرپرسیاری لێکەوتەی ئەوتۆ دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەس و لایەنانەی کە پشتیوانیی تێپەراندن و پێکهێنانى ئەم کابینەیان دەکەن.

 

لەئێستادا دانيشتنى پەرلەمانى عێراق بۆ تێپەڕاندنى كابينەكەى مستەفا كازمى دەستى پێكردوە و چەندين لايەنى تريش ڕەتيدەكەنەوە كە دەنگ بە كابينەكە بدەن، لە ديارترينيان ئيئتلافى دەوڵەتى ياسا كە نورى مالكى سەرۆكايەتى دەكات هەروەها هاوپەیمانێتى هێزە نيشتمانيەكان كە ئەياد عەلاوى سەرۆكايەتى دەكات، ئەوەش جگە لە چەندين ناڕەزايى تر و ڕەتكردنەوەى كابينەكە لايەن ژمارەيەك پەرلەمانتارى ترەوە.