ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 49 کەسی دیکە لە عێراق توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و31 کەسیش لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ (چوارشەممە، 6ی ئایاری 2020) وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە "49 کەسی دیکە لە عێراق توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 31 کەسیش لە پەتاکە چاکبوونەتەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە هەر ئەمڕۆ چوار هەزار و 242 پشكنینی نوێی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاكەشەوە تاكو ئێستا ژمارەی پشكنینەكان لەسەرتاسەری عێراق گەیشتوەتە 117 هەزار و 726 كەس.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، ئەمڕۆ، 49 توشبووی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون کە بەم شێوەیە بووە: 24 حاڵەت لە بەغدا رەسافە تۆمارکراوە و حەوت حاڵەتی دیکەش لە مەدینە توب تۆمارکراوە و لە پارێزگای کەربەلاش سێ حاڵەت و لە بەسرە 11 حاڵەت و لە پارێزگای موسەناش یەک حاڵەت تۆمارکراوە و لە هەولێر٣ حاڵەت.
ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کە ئەمڕو هیچ حاڵەتێکی مردن بە ڤایرۆسەکە لە عێراقدا تۆمار نەکراوە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، ئاماژه‌ی بەو‌ه‌كردوه، ئەمڕۆ( چوارشەممە) 31 كه‌س كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون چاكبونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه بەوەش كۆی گشتی چاكبوان گه‌یشتوه‌ته هه‌زار و 602 كه‌س وكۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدانیش لەسەرانسەری عێراق بە ڤایرۆسەکە گه‌یشتوه‌ته 102 كه‌س.