ناس کورد-
زەنگى چونە ژورەوەى ئەندامانى پەرلەمانى عێراق بۆ ئەنجامدانى دانیشتنى دەنگدان بە کابینەکەى مستەفا کازمى لێدرا و ئەندامانى پەرلەمان دەچنە هۆڵى پەرلەمان بۆ دەستپێکردن بە دانیشتنەکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
میدیاکانى عێراق بڵاویان کردەوە، سەرۆکى پەرلەمان و جێگرانى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق گەیشتوونەتە هۆڵى پەرلەمانى عێراق بۆ دەستپێکردن بە دانیشتنى پێدانى متمانە بە کابینەکەى مستەفا کازمى راسپێردراو بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق.
پەیامنێرى ناس کورد لە بەغداوە ئاشکراى کرد مستەفا کازمى گەیشتە باڵەخانەى پەرلەمانى عێراق و هاوکات ئەندامانى فراکسیۆنەکانى سائیرون و حیکمە و نەسڕ گەیشتنە پەرلەمان.
دانیشتنەکە لەکاتێکدایە کە سیڤى و ناوى وەزیرەکانى کابینەکەى مستەفا کازمى گەیشتنە پەرلەمانى عێراق و بڕیار وایە ئەمشەو دەنگ لەسەر کابینەکە بدرێت.