گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارێزگاری سلێمانی: بە ئایندەیەکی نزیکدا دەرگای مزگەوتەکان دەکرێنەوە

2020.05.06 - 15:17
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزگاری سلێمانی: بە ئایندەیەکی نزیکدا دەرگای مزگەوتەکان دەکرێنەوە

ناس کورد-

پارێزگاری سلێمانی دڵنیایی دەدات لەوەى بەپێی مەرج و ڕێنمایی و ڕێکارە تەندروستیەکان لە ئایندەیەکی نزیکدا دەرگای مزگەوت و شوێنە ئایینیەکان دەکرێنەوە.
 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لە دەستەیەک لە زانایانی ئایینی ئیسلام کە بە نوێنەرایەتیی زانایانی ئایینی و نوێژخوێنانی سنوری پارێزگای سلێمانی سەردانی پارێزگاری سلێمانییان کردبوو.
 

دەشڵێت، گفتوگۆ لەسەر کردنەوەی مزگەوت و شوێنە ئایینیەکانی تر کران و پارێزگاری سلێمانی پشتیوانی خۆی و لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای بۆ داواکارییەکانیان دەربڕی، وابڕیارە سبەینێ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆببنەوە و بڕیاری پێویست لەم بارەیەوە دەربکرێت.

دەشڵێت، "پارێزگاری سلێمانی بەڕێزانی دڵنیا کردەوە لەوەی کە بەپێی مەرج و ڕێنمایی و ڕێکارە تەندروستیەکان لە ئایندەیەکی نزیکدا دەرگای مزگەوت و شوێنە ئایینیەکان دەکرێنەوە."