گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەمئەندامان زۆرترین زیانیان لە کۆرۆنا کردووە.. نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات

2020.05.06 - 15:01
App store icon Play store icon Play store icon
کەمئەندامان زۆرترین زیانیان لە کۆرۆنا کردووە.. نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات

ناس کورد-

سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کە ژمارەیان دەگاتە یەک ملیار کەس زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە بەهۆی کۆرۆنا، هۆشداریش دەدات کە پەتاکە نایەكسانی بەهێز كردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەنتۆنێۆ گۆتێرێز، سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە خانەكانی چاودێریكردن كە بە تەمەنەكانیان تیادا بووە و خاوەن پێداویستی تایبەت بوون گەیشتووەتە 19% بۆ 72%.

 

گۆتێرێز باسی لەوەش كردووە، كەم ئەندامان ڕوبەڕووی ئاستەنگ بۆ بەدەستخستنی زانیاری لەسەر تەندروستی گشتی دەبنەوە و هەروەها ئاستەنگی گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی پاكژییە سەرەتاییەكان و بە ئەستەم گەیشتن بە بنكە تەندروستیەكان.

 

وتووشیەتی، لە ئەگەری توشبوونی كەمئەندامێك بە ڤایرۆسەكە ئەوا ئەگەری ئەوەی هەیە ڕوبەڕووی گرفتی سەختی تەندروستی ببێتەوە و ڕەنگە بیشیكۆژێت.

 

دەشڵێت، تەنانەت لەكەشێكی ئاساییدا كەمئەندامان بەئاسانی ناتواتن بگەنە شوێنە فێركارییەكان و چاودێری تەندروستی و هەلی كار و بەشداریكردنی ئاسایی لەگەڵ كۆمەڵگەدا، پەتاكەش نایەكسانی بەهێزكردەوە و هەڕەشەیەكی نوێیشی هێنا.