گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چ کاتێک دەرگای خوێندنگاکان دەکرێنەوە؟

وەزیرى پەروەردە چارەنوسى خوێندنى ئەمساڵى ڕاگەیاند

2020.05.06 - 13:51
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى پەروەردە چارەنوسى خوێندنى ئەمساڵى ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، دەرگاى ناوەندەکانى خوێندن بە داخراویی دەمێننەوە و خوێندنى ئەلیکترۆنى بەردەوام دەبێت، بۆ بەشێک لە قۆناغەکان دەرگاى ناوەندەکان تەنها بۆ تاقیکردنەوەکان دەکرێنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە وتەیەکدا لە کۆوبونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستاندا ڕایگەیاند، "دواى درێژکردنەوەى پشووەکان، بڕیارماندا کە خزمەتگوزارییەکى ئەلیکترۆنى بۆ خوێندکاران فەراهەم بکەین، بۆ ئەوەش قوتابخانەى ئەلیکترۆنیمان دامەزراند کە لەسەر ئاستى ناوچەکە هاوشێوەى نییە".

 

وتیشى، "پلاتفۆڕمێکمان ئامادەکردووە لەو بارەیەوە کە شەش هەزار و 902 قوتابخانە تێیدا بەشدارن، قسەمان لەگەڵ وەزارەتى پلاندانان کردووە کە ئەو پڕۆسەیە بە بەخۆڕایی بێت، کۆمپانیاکانیش وەڵامیان ئیجابی بووە و وێبسایتەکەیان کردووە بە فرى".

 

ئالان حەمە سەعید باسى لەوەشکرد، کۆى گشتى ئەو پرۆژەیە ملیۆنێک و 200 هەزار دۆلارى تێدەچوو، بەڵام بەخۆبەخشى کراوە و یەک سەنت لەسەر حکومەت نەکەوتووە.

 

ئەوەشى خستەڕوو، لە پلاتفۆرمەکەدا کۆى وانەکانى خوێندن تێیدا بەردەست دەبێت بۆ سەرجەم ئاستەکان، ئاستى بەکارهێنانیشى لەلایەن خوێندکارانەوە لە ئاستێکى باشدایە، 547 هەزار مامۆستا و خوێندکار ئەکاونتەکانیان کارا کردووە لەماوەى نۆ ڕۆژدا.

 

وەزیرى پەروەردە وتى جگە لەوە کەناڵى پەروەردەییان کردووەتە ئاسمانى کە تێچووەکەى لەلایەن رێکخراوى یونسێفەوە دابینکراوە.

 

ئاشکراشیکرد، بۆ قۆناغەکانى یەکى بنەڕەتى تا 11ى ئامادەیی دەرگاى ناوەندەکانى خوێندن بۆ تاقیکردنەوەکان دەکرێنەوە، چونکە هیچ ئاماژەیەکى دڵنیاکەرەوە نییە لەبارەى کۆتایی هاتنى کۆرۆنا.

 

سەبارەت بە خوێندکارانى 12ى ئامادەیی، وەزیرى پەروەردە ڕایگەیاند، لەسەرەتاى هەفتەى داهاتوو راسپاردەى خۆیان دەدەنە ئەنجومەنى وەزیران و بڕیارى پێویست لەو بارەیەوە دەدرێت، لە ئیستاشدا ئەو وانانەیان دیاریکردووە کە بۆ تاقیکردنەوەکان داخڵدەکرێن کە بڕیارە لە مانگى داهاتوودا ئەنجام دەدرێن.

 

وەزیرى پەروەردە دەڵێت، دەبێت پلانەکانیان بۆ گەرەنتیکردنى خوێندنى ساڵى داهاتووش بێت، چونکە ئەگەر شەپۆلى دووەمى کۆرۆنا لە پایز روو لە هەرێم بکات، ئەوا دەبێت پلان دابنێن بۆرزگارکردنى پڕۆسەى خوێندنى ساڵى داهاتوو.