گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى خوێندنى باڵا پلانى ڕزگارکردنى خوێندنى ئەمساڵى ئاشکراکرد

2020.05.06 - 13:25
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى خوێندنى باڵا پلانى  ڕزگارکردنى خوێندنى ئەمساڵى  ئاشکراکرد

ناس کورد-

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان چارەنوسى خوێندنى ئەمساڵى زانکۆ و پەیمانگاکان و "ڕزگارکردنى خوێندنى ئەمساڵى" ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئارام ئەحمەد، وەزیرى خوێندنى باڵا لە وتەیەکدا لە کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، لەکۆى 30 هەفتەى خوێندنى ئەمساڵ 22 هەفتە تەواوکراوە و شەش هەفتە ماوە بۆ ئەوەى ئەمساڵى خوێندن کۆتایی بێت.

 

وتیشى ئێستا بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، ئێستاش چەند بژاردەیەک لەدەستیاندایە تاوتوێی دەکەن.

 

وەزیرى خوێندنى باڵا ڕونیکردەوە، بژاردەکان یەکەمیان ئەوەیە خوێندن بۆ ئەم مانگە دوابخرێت، ئەگەر ئەم مانگە زانکۆ و پەیمانگاکان بکرێنەوە، دەتوانرێت ئەو شەش هەفتەیە بخوێنرێت، ئەگەر بۆ مانگى داهاتووش دوابخرێت هەر دەتوانرێت ئەوە بکرێت.

 

ئەوەشى خستەڕوو، بەڵام کێشەکە ئەوەیە ئەگەر لە مانگى شەشدا نەتوانرێت دەوام دەستپێبکاتەوە و بچێتە مانگى حەوت، ئەوکات دەبێت پشت بە میکانیزمى دیکە ببەستن، وەکو درێژکردنەوەى ماوەى وانەکان.

 

وەزیرى خوێندنى باڵا باسى لەوەکرد، پشت بە سیستەمى پاڵپشتیکارى دەبەستن تا سەربەخۆیی بدەین بەزانکۆکان لەو بارەیەوە، کاکام وانە بخوێنرێت، ئەوەش لەچوارچێوەى پلانى  رزگارکردنى خوێندنى ئەمساڵدا.