گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێشتا نازانرێت پێویستی بە دەرمانی تر هەیە یان نا

زاناكان دژەتەنێکیان لە لاشەی مرۆڤدا دۆزیوەتەوە دەتوانێت شكست بە کۆرۆنا بهێنێت

2020.05.06 - 13:16
App store icon Play store icon Play store icon
زاناكان دژەتەنێکیان لە لاشەی مرۆڤدا دۆزیوەتەوە دەتوانێت شكست بە کۆرۆنا بهێنێت

ناس کورد-

شەڕی زاناكان لەدژی كۆرۆنا بەردەوامە و لە نوێترین هەنگاودا ژمارەیەك لە زاناكان چەند دژە تەنێکیان لە لاشەی مرۆڤدا بەدیكردووە كە دەتوانێت شكست بە ڤایرۆسەکە بهێنێت و شێوەكەشی بگۆڕێت و یارمەتی مرۆڤ بدات بۆ دەربازبوونی لەو بەڵایە، بەڵام هەوڵی زاناكان بۆ سەلماندنی دەستكەوتەكەیان لە قۆناغی سەرەتادایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە توێژینەوەیەكدا زانا هۆڵەندییەكان ئەوەیان ئاشكرایان كردووە، لە پشكنینی تاقیگەكاندا دەركەوتووە ئەو تەنانە دەتوانن بەسەر ئەو پرۆتینەدا زاڵبن كە كۆرۆنا لەڕێگەیەوە هەوڵی چوونە ناو لاشەی مرۆڤ دەدات.

 

گەرچی ئەو قۆناغە بۆ ڕاگەیاندنی سەركەوتن هێشتا زوو بەڵام لەمیانی هەوڵەكاندا ئومێدی دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ ڕاگرتنی پەتاكە گشتگیرە و هەمەلایەنەیە.

 

بە گوێرەی گۆڤاری نیتشۆر كە وردەكارەی توێژینەوەكەی بڵاوكردووەتەوە، ئەو دژە تەنە ئەزمونییانەی كە ڤایرۆسەكە ڕادەگرن لە خانە دەستكردەكانی تاقیگەدا واتای وایە یارمەتی مرۆڤ دەدات بۆ چارەسەركردنی ڤایرۆسی كۆڤید-19 و ئەو نەخۆشیانەی بەوەوە پەیوەندیدارن ئیدی ئەوەش بەتەنها یاخود لەگەڵ كۆمەڵێك چارەسەری تردا.

 

بیریند جان بۆس لە زانكۆی ئوترێختی هۆڵەندا دەڵێت، پێویستی بەتوێژینەوەی زیاتری پێشكەوتوو هەیە بۆ زانیاری زیاتر لە دڵنیابوون لەو ئەنجامەی كە لە ئەزمونی تاقیگەییدا بەدەستهاتووە و هەروەها بۆ دەرخستنی وردەكارییەكاریە دروستەكانی.



ڤایرۆسەكە و ئامۆزاكانی

زانا هۆڵەندییەكان ئەوەشیان ڕوونكردووەتەوە، دژە تەنەکان كە بە 47D11 هێرش دەكاتە سەر ئەو پڕۆتینەی كە دەرفەت بە ڤایرۆسەكە دەدات بچێتە ناو خانەكانی لاشەی مرۆڤەوە.

 

لە ئەزمونی ئوترێختتدا جەستە تەنها ڤایرۆسەكە تێكنەشكاندووە بەڵكو ئامۆزاكەشی كە سارسە و پڕۆتینی سەبایك كە دەبێتەهۆی تەنگە نەفەسی توند.

 

زاناكان مشكیان بۆ تاقیكردنەوەكە بەكارهێناوە بۆ دۆزینەوە و بەرهەمهێنانی ئەو دژە تەنە جیاوازانە لەدژی پڕۆتینەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

دواتر زاناكان هەوڵیانداوە توێژینەوەیەك ئامادە بكەن بۆ زانینی ئامادەسازییەكانی ئەو دژە تەنە لە مرۆڤدا.

 

باسیان لەوەش كردووە، ئەو دژە تەنانە كە وەكو پڕۆتین لە تاقیگەكاندا دروستكراون لەهەمان ئەوانە دەچن كە لەلاشەی مرۆڤدا بەشێوەیەكی سروشتی هەیە ئەوەش بەمەبەستی بەرەنگاری بەكتریا و ڤایرۆسەكان و تاڕادەیەكی زۆریش بەهێزن و زۆر شوێنی ڤایرۆسەكە دەكەنە ئامانج.