گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قوتابخانەکانی ووهان کرانەوە بۆ یەکەمجار دوای بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا

2020.05.06 - 11:50
App store icon Play store icon Play store icon
قوتابخانەکانی ووهان کرانەوە بۆ یەکەمجار دوای بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا

ناس کورد-

بۆ یەكەمجار لەدوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، قوتابخانە و زانکۆکانی شاری ووهان و هەرێمی هوبی کرانەوە و خوێندکاران گەڕانەوە بۆ خوێندن، ئەڵمانیاش ئامادەکاریی بۆ كردنەوەی قوتابخانە و ناوەندە بازرگانییەكانی دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

میدیاكانی چین بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە، 57 هەزار خوێندكاری شارەكە گەڕاونەتەوە بۆ خوێندنەكەیان بەڵام هەڵگرتنی بڕیارەكان بۆ گەڕانەوەى خوێندكارانی زانكۆ گشتگیر نییە و هێشتا سنوردارە.



شاری ووهانی چین بەسەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناسراوە هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتاكەوە.

 

هەروەها خوێندکارانی پۆلی 9 و 12 دەتوانن بچنەوە بۆ خوێند، ئەویش دوای ئەوەى سەرجەمیان پشکنینی ڤایرۆسەکەیان بۆ دەکرێت، هەروەها چەندین ڕێکاری خۆپارێزی گرنگ پەیڕەو دەکرێت.

 

 

لەلایەكی ترەوە، بەگوێرەی هەواڵی میدیاكانى ئەڵمانیا، ئەمڕۆ ئامادەکاریی بۆ كردنەوەی تەواوی ناوەندەکانى بازرگانی و قوتابخانەكان دەكات.

 

بەپێی ڕێكکەوتنێكی نێوان حكومەت و بەرپرسانی ناوچەكانی ئەڵمانیا، ئامادەیی پیشاندراوە بۆ كردنەوەی سەرجەم ناوەندە بازرگانی و قوتابخانەكان و دەستپێكردنەوەی خولی تۆپی پێ لەم مانگەدا.

 

ئەوە دووەم هەنگاوە لەو وڵاتە بە ئاڕاستەى گەڕانەوەى ژیانى ئاسایی، دوای ئەوەی 20ی نیسانی قۆناغی یەكەمی هەڵگرتنی هەندێك بەربەست دەستیپێكرد كە پێشتر لە چوارچێوەى ڕێوشوینەكانی بەرەنگاری كۆرۆنادا گیرابونەبەر، بەتایبەت دوای ئەوەی شەپۆلی نوێ ڤایرۆسەكە سەریهەڵنەدایەوە.

 

ئەڵمانیا یەكێكە لەو وڵاتە ئەوروپیانەی كە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكەوە زیانی زۆری بەركەوتووە، تا ئێستاش 167 هەزار تووشی ڤایرۆسەكە بوون و شەش هەزار و 993 كەسیش بەو هۆیەوە مردوون و نزیكەی 135 هەزاریش چاكبوونەتەوە.