ناس کورد-
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی ڕایگەیاند، خۆڵبارین تا درهنگانی ئهمشهو (چوارشەممە) بهردهوام دهبێت و بۆ سبهینێ پێنجشهمه كهشوههوا ئاسایی دهبێتهوه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هاوکات بەپێی پێشبینییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ی ئایاری 2020، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە کاتە جیاوازەکاندا لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ، لەکاتی بارانەکەشدا هەورەتریشقەى لەگەڵدا دەبێت.
هەر بەپێی پێشبینییەکان، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.