گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامۆژگارییەک و نامەیەکی کراوە

چەند کاتژمێرێک پێش کۆبوونەوەى پەرلەمان شاندێکى ئێرانى گەیشتە عێراق

2020.05.06 - 10:17
App store icon Play store icon Play store icon
چەند کاتژمێرێک پێش کۆبوونەوەى پەرلەمان شاندێکى ئێرانى گەیشتە عێراق

ناس کورد-

عیزەت شابەندەر، سیاسەتمەدارى عێراقى ئاشکرایکرد، شاندێکى ئێرانى گەیشتووەتە عێراق پێش چەند کاتژمێرێک لە کۆبوونەوەى چاوەڕوانکراوى پەرلەمان بۆ دەنگدان بە کابینەکەى مستەفا کازمى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شابەندەر نامەیەکى ئاڕاستەى شاندە ئێرانییەکە کردووە و ئامۆژگارییان دەکات کە عێراق گۆڕەپانێکى نمونەیی نییە بۆ یەکلاکردنەوەى ناکۆکییەکان لەگەڵ دراوسێکان و "شەیتانى گەورە" و دوژمنەکانى ئێران و عێراق.

 

سەردانى شاندە ئێرانییەکە بۆ عێراق لەکاتێکدایە، بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 9 پەرلەمانى عێراق بۆ ماتمانەدان بە کابینەکەى مستەفا کازمى کۆبێتەوە.

  

محەمەد غەبان، سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح ئەمڕۆ چوارشەممە (6 ئایارى2020) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، فەتح هەڵوێستێکى یەکگرتووى هەیە لەبارەى کابینەکەى کازمییەوە، ئەوەش رێگر نییە لە جیاوازى بۆچوون لەلایەن کوتلە پێکهێنەرەکانى هاوپەیمانێتییەکەیانەوە یان لەلایەن پەرلەمانتارەکانیانەوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، کاتع روکابى، پەرلەمانتارى دەوڵەتى یاسا ئێوارەى ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، دەوڵەتى یاسا و هاوپەیمانى وەتەنییە و هاوپەیمانى فەتح بایکۆتى کۆبوونەوەى پەرلەمان دەکەن بۆ متمانەدان بە کابینەکەى کازمى.