ناس کورد-
فراكسیۆنی یهكگرتوو له پهرلهمانی كوردستان لهبارهی ههڵگرتنی پارێزبهندی لهسهر پهرلهمانتاران ڕاگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و دەڵێت، پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانتارانی بە قۆناغێکی سەختی لاوازکردنی شکۆ و ھەیبەتدا دەگوزەرێن لەرێی ھەوڵدان بۆ لابردنی پارێزبەندی چەند پەرلەمانتارێكەوە بەبیانوو و بەھانەی جۆراوجۆر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ی ئایاری 2020، فراکسیۆنەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، سەروەری یاساو دادپەروەری بۆتە خەونی ئێمە و گشت دڵسۆزان وستەم لێکراوانی گەلەکەمان، بەڵام بەداخەوە پەرلەمانی کوردستان لەچەندین وێستگەی ھەستیاردا قوربانی دەستی ململانێی سیاسی نادروست بووە و بە بەرنامە و بێبەرنامە دەسەڵات و شکۆ و پارێزبەندی بریندارکراوە.
دەشڵێت، "ئێمە لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی بەھەموو شێوەیەك لەگەڵ لاوازکردنی شکۆی پەرلەمان و لابردنی پارێزبەندی پەرلەمانتاراندا نین لەژێر ھەر پاساوێکەوە بێت و بەھەوڵدان بۆ کپکردنی دەنگی ناڕازی گەلەکەمانی دەزانین، بەتایبەت کە رێکاری یاسایی وپەیڕەوی دیکە ھەن بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە و قەیرانەکان لەم دۆخە سەختەی گەلەکەمانی تێدا تێپەردەبێت کە لەھەمووکاتێك زیاتر پێویستی بەبژێوی وئاسایش ودادپەروەری ههیە."